عێڕاق

حسێن قائیدی: نزیكەی 2 هەزار و 600 كەسی ئێزدی چارەنوسیان نادیارە

عالیە خەڵەف و بەسێ خەڵەف پاش ئازاد كردنیان

پەیك میدیا


بەڕێوبەری نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا نزیكەی 2 هەزار و 600 كەسی ئێزدی چارەنوسیان نادیارە.


پاش ئەوەی دوو كچی دیكەی ئێزیدی كە لای چەكدارانی دا*عش بوون و ئازاد كران، (حسێن قائیدی)، بەڕێوبەری نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی رایگەیاند، ئەو دوو كچە ئێزدیە خوشكی یەكدی بوون بەناوەكانی (عالیە خەڵەف و بەسێ خەڵەف) لەلایەن تیرۆریستانی دا*عشەوە رفێنرابوون، ئازاد كران.

هاوكات قائیدی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەو دوو خوشكەی رزگاركراون ژمارەی رزگاركراوەكان، تا ئێستا گەیشتووەتە 3 هەزار و 570 رزگاركراو، ووتیشی "تائێستا نزیكەی 2 هەزار و 600 كەسی ئێزدی چارەنوسیان نادیارە".


12