عێڕاق

دادگای باڵای فیدراڵی سورە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەی خواردنەوە كحولییەكان

پەیك میدیا


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، داوایەكی مەسیحییەكانی رەتكردنەوە لەبەرامبەر ڕێگری لە هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان و جەخت لە بڕیاری قەدەغەكردنی دەكاتەوە.


دوای ئەوەی ڕۆژی 4ی ئازاری ئەمساڵ، دەسەڵاتی گشتی گومرگی عێراق فەرمانی بە سەرجەم ناوچەكان و ناوەندە گومرگییەكانی كرد كە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە بكەن، ژمارەیەك لە مەسیحییەكان تانەیان لە بڕیارەكەدا.

دادگای فیدراڵی كە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق، لەبەرامبەر ئەو تانەیەی لەلایەن ژمارەیەك مەسیحییەوە پێشكەشكرابوو، سەبارەت بە ماددەی 14ی یاسای هاوردەكردن و دروستكردن و فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان كە بە هەموو جۆرەكانییەوە قەدەغەیە.


12