ناوەرۆكی كۆبونەوەكەی عێراق و ئێران ئاشكرا كرا
پەیك میدیا
ئەمڕۆ شەممە، هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆی عێراق و ئێران لەسەر سنوری هەردوو وڵات كۆبونەوە.
عەبدولئەمیر شممەری لە دەروازی سنووریی زەرباتییە لە پارێزگای واست كە هاوسنووری ئێرانە پێشوازیی لە (ئەحمەد وەحیدی) وەزیری ناوخۆی كرد و لەوبارەیەشەوە ڕایگەیاند، ئەوان رێككەوتوون لەسەر كردنەوەی بنكەی سنووریی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
وەزیری ناوخۆی عێراق لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كۆونەوەكەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی ڕایگەیاند "ئەمڕۆ لە دەروازەی سنووریی زەرباتییە لە پارێزگای واست بە دیاریكراوی لە بارەگای فەرماندەیی ناوچەی سێی پاسەوانی سنوور، پێشوازییمان لە وەزیری ناوخۆی ئێران و شاندی یاوەری كرد و پێكەوە كۆبووینەوە".
ووتیشی"ئامانج لە سەردانەكە بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی و هاوكارییە، بەتایبەت لەبواری كۆنترۆڵكردنی سنووری نێودەوڵەتیی، هەروەها ئامادەكاریی بۆ پێشوازیی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەكانی شیعەكان و بەشداریكردنیان لە چلە ماتەمینیی ئیمام حوسێن".
|