عێراق، خاوەنی زیاتر لە 22 ملیۆن دارخورمایە
پەیك میدیا
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، وڵاتەكە لە ئێستادا خاوەنی زیاتر لە 22 ملیۆن دارخورمایە و لەگەڵ ئەوەشدا چاندنی دارخوما ڕوو لە زیادبوونە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیی عێراق (محەمەد خەزاعی)، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە دەڵێت"ژمارەی دارخورماكانی عێراق بە زیاتر لە 22 ملیۆن مەزەندە دەكرێت، ئەمەش گەشەسەندنێكی فراوانە".
هاوكات باسلەوەش دەكات، چاندنی خورما لە زیادبووندایە و بەرەوپێشچوونێكی زۆر دەبینرێت و دەشڵێت"بەمەبەستی گەڕاندنەوەی عێراق بۆ پێگەی سەرەتایی خۆی، كە یەكێك بوو لە دیارترین ئەو وڵاتانەی كە بە ژمارەیەكی زۆر لە دارخورما بەناوبانگ بوون".
ئەو ڕاگەیەنراوە لەكاتێكدایە، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەوەی ئاشكرا كردبوو، پلانی وەزارەتەكەیان بۆ ساڵی 2023 گرنگی بە چاندنی زەیتون و دارخورما دەدات.
|