عێڕاق

د.نەرمین معروف غفور: یاسای بودجەی گشتی پەسەندكرا و لەم رۆژانە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە


د.نەرمین معروف غفور ڕایدەگەیەنێت، لەدوای ئەم قۆناغە پشتبەست بە بڕگەی سێهەمی مادەی ٧٨ی یاساكە كە لە ١٢ی ئەم مانگە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تشریع كرا پێویستە یاساكە لە رۆژنامەی فەرمی ( وقائعی عێراقی) بڵاوبكرێتەوە.


د.نەرمین معروف غفور لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئاماژە بەوە دەكات، پشتبەست بە بڕگەی یەكەمی مادەی ٧٨ی یاساكە دەبێت وەزیری دارایی بە هەماهەنگی وەزیری پلاندانان رێنمایی جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات ، بەم جۆرەش چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو یاسای بودجەی گشتی عێراق بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٦/٢١ یاسای بودجەی گشتی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ساڵەكانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ لەلایەن فەخامەتی سەرۆك كۆمارەوە پشتبەست بە بڕگەی سێهەم لە مادەی ٧٣ی دەستور پەسەندكرا..

لەدوای ئەم قۆناغە پشتبەست بە بڕگەی سێهەمی مادەی ٧٨ی یاساكە كە لە ١٢ی ئەم مانگە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تشریع كرا پێویستە یاساكە لە رۆژنامەی فەرمی ( وقائعی عێراقی) بڵاوبكرێتەوە، و لەدوای ئەوەش یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەحكامەكانی لە بەرواری ٢٠٢٣/١/١ بەركاردەبێت ..

پشتبەست بە بڕگەی یەكەمی مادەی ٧٨ی یاساكە دەبێت وەزیری دارایی بە هەماهەنگی وەزیری پلاندانان رێنمایی جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات ، بەم جۆرەش چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو یاسای بودجەی گشتی عێراق بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە..

شایەنی باسە ئەم بودجەیە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی دەوڵەتی عێراق بۆ ٣ ساڵ پەسەندبكرێت پشتتبەست بە بڕگەی ٢ی مادەی ٤ی یاسای  ژمارە ٦ی ئیدارەی مالی ساڵی ٢٠١٩  ، لەگەڵ ئەوەش  پشتبەست بە ناوەڕۆكی هەمان مادە وە بڕگەی ٢ی مادەی ٧٧ی یاسای بودجە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران خشتەی نوێی داهات و خەرجی بۆ هەردوو ساڵی ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ پێش كۆتایهاتنی ساڵی دارایی پێش خۆی بنێرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پەسەندكردنی ..

 پرۆفیسۆری یاریدەدەر
د.نەرمین معروف غفور
ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران 


12