سۆشیال میدیا

چۆن تەکنۆلۆژیا گۆڕانی گەورە لەئۆتۆمۆبێلدا دروستدەکات؟

پەیك میدیا، سەردەشت عەزیز


لەچەند ساڵی داهاتودا گۆڕانی گەورە لەبواری ئۆتۆمۆبێلدا دەبینرێت بەجۆرێک ئۆتۆمۆبێل وەک مۆبایلێکی گەورەی لێدێت لەڕووی تایبەتمەندی و بەکارهێنانەوە، لەئێستادا کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمۆبێل یسەرقاڵی ئەوەن ببن بەکۆمپانیای تەکنۆلۆژی و کۆمپانیا تەکنۆلۆژیەکانیش سەرقاڵی ئەوەن کە ئۆتۆمۆبێل دروست بکەن.

ئۆتۆمۆبێلی نوێ چەندین تەکنۆلۆژیای تێدابەکاردەهێنرێت وەک کۆنترۆڵکردنی تەواوی بەشەکانی ئۆتۆمۆبێلەکە بەتەنها بە(لەمس)و هەبونی زیرەکی دەستکردو گۆڕینی جامی ئۆتۆمبێل بۆ نەخشەو هەستەوەری زیرەک و ئاگادارکردنەوەی شۆفێر لەبارودۆخی ڕێگاوبان و “خۆ لێخوڕین” و ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی و چەندین گۆڕانکاری دیکەش.

ئەم پێشکەوتنانە سەرەڕای سودی زۆریان زیانیشی دەبێت وەک چاودێری تەواوی ئۆتۆمۆبیلەکەو بردنی زانیارییە کەسییەکان، بەڵام سودو زیانیان هەرچۆن بێت ڕوودانی ئەم گۆڕانکارییانە شتێکی مسۆگەرەو لەئێستادا لەئەمەریکاو چین سەرەتای ئەم گۆڕانە دەرکەوتوە.


12