رۆمان و خوێنەرە جیاوازەكانی بڵاو دەكرێتەوە
پەیك میدیا
شاخەوان سدیق، نوسەر و رۆژنامەنوسی بواری ئەدەبی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەم هەفتەیە و لە مەراسیمێكی شایستەدا كتێبی (رۆمان و خوێنەرە جیاوازەكانی) بڵاو بكرێتەوە.
شاخەوان سدیق لەبارەی كتێبەكەوە بە (پەیك میدیا)ی ووت"كتێبی (ڕۆمان و خوێنەرە جیاوازەكانی) كارێكی ڕۆژنامەوانی ئەدەبییە، وەك بەرهەمی دامەزراوەی كەریمی عەلەكەو بە پشتیوانی دارایی بەڕێز دكتۆر (تەها ڕەسوڵ) لەم هەفتەیەدا و لە مەڕاسیمێكی شیاودا بڵاودەكرێتەوە".
ووتیشی"لەم كتێبەدا مەبەستمانە بەدوای وەڵامی پرسیاری (ڕۆمان چییە؟ خوێنەرەكانی ئەم ژانرە كامانەن؟ ئایا خوێندنەوەی ڕۆمان دەتوانێت خوێنەری جیاواز لە ڕووی ڕۆشنبیری و دونیابینیەوە دروست بكات؟ ئەویش بە وەرگرتن و گفتوگۆكردن لەگەڵ حەوت نووسەرو ڕۆماننووسی دیاری كورد دا".
لە كۆتایشدا شاخەوات سدیق ووتی"بەهیوام ئەم كتێبەش كەلێنێك لە بۆشایی ناودونیای كتێبخانەی كوردی پڕكاتەوەو كارەكەش وەك هەوڵێكی سادەی دڵسۆزانە سەیربكرێت، چونكە هەر بەو مەبەستە ئامادەكراوە".
|