سۆشیال میدیا

‎لەبارەی چەپلەرەوە، ئەوەی زانیوتە یا نەتزانیوە

پەیك میدیا، سالار مەحمود


ئەوانەی دەستی چەپ بەكاردێنن بۆ جوڵەی سەرەكی و خواردن و نوسین لە جیاتی دەستی راست، دە لەسەدی 10% كۆی مرۆڤایەتی پێك دێنن.


‎بەڵام زیاتر لە سەدا پەنجای 50% كەسایەتیە داهێنەرو سیاسی و بیلەمەتەكانی دونیا لە چەپلەرەكانن.

‎رۆژی 13/8 لەجیهاندا بە رۆژی چەپلەرەكان دیاریكراوە، تەنانەت لایكی فەیس بوكیش لەسەر ستایڵی دەستی راستكراوە، بەم بۆنەیەوە پەیام و پێشنیار دەنێرم بۆ كۆمپانیای فەیسبووك ئۆپشنی لایكی دەستە چەپش زیاد بكەن.

‎لەسەردەمە كۆنەكاندا چەپلەرەكان بە رێژەیەك نەفرەت لێكراو بوون، چونكە پێیان وابوە شەیتان چەپلەر بووە، لەسەدەی هەژدەدا وەك كەمئەندام لێیان روانراوە.
‎زۆرترین توانای فێربوون و داهێنان و بەهرە لە چەپلەرەكاندا هەیە.
‎ زۆرترین مەیلی سیاسەتكردنیان هەیە.
‎زۆرترین توڕەیی شاراوەیان هەیە.
‎زۆرترین شارەزایی گوتاردانیان هەیە.
‎زۆرترین هەستیاریان هەیەو بە رووداوەكان كاریگەر دەبن.

‎بەشێك لەو كەسە ناودارانەی كە چەپلەرن (باراك ئۆباما، تۆم كروز، بیڵ كلنتۆن، فلادیمیر پوتن، چەرچڵ، روناڵد ریغان، جۆرج بووشی باوك، ناپلیۆن، هتلر، مێسی، مارادۆنا، ئەنشتاین، نیوتن، ئەنجیلا جولی، مۆزارت، داڤنشی، غاندی، تۆم كروز، عومەری كوڕی خەتاب، بیتهۆڤن، پیكاسۆ، مایكل ئەنجیلۆ، ئۆپرا، كاسترۆ، بیلیە، ئەرستۆ،فۆرد،، بێڵ غیتس،  رافایل نادال).

دەستەواژەی (چەپەكان) لەسیاسەتكردندا دەگەڕێتەوە بۆ 1790 كاتێك سۆسیالیستەكان لەپەرلەمانی فەرەنسا لەلای دەستەچەپی سەرۆكی پەرلەمانەوە دادەنیشتن وەك نەیاری گروپە دەستەبژێرە تەقلیدیەكان.

هەرە زۆربەی خەت جوانەكان ئەوانەن كەبەدەستی چەپ دەنووسن.

زۆرتر چەپلەرەكان دەتوانن بۆ نوسین دەستی ڕاستیش بەكاربێنن بەڵام راستەكان كەمتر.

تەمەنی چەپلەرەكان بە موعەدەلی سێ ساڵ كەمترە لە راستتەكان، چەپلەری بە ویراسی نییە.

لەوەرزشدا بە تایبەتی لە تۆپی پێ و تێنسدا توانای مانۆڕو جوان یاریكردنیان زیاترە .

‎مێشكی مرۆڤ لەسەردا لە دوو بەشی جیاكراوەی وەك تۆپ وایە، بەشی چەپ كاریگەریی و زاڵی بەسەر بەشەكەی تردا هەیە، لە رووی زانستیەوە بەشێكی زۆری زیرەكیان بۆ ئەمە دەگەڕێننەوە.

‎من خۆشم چەپلەرم لە زانكۆ تووشی گرفت ئەبووم چونكە كورسیەكان بە دیزاینی دەستی راست دروستكرابوون، لەساڵی 1976 ەوە رۆژی 13/8 دانراوەو بە رۆژی جیهانی چەپلەرەكان.
‎پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەوانەی دەستی چەپ بەكاردێنن زۆرتر دەكەم.


12