سۆشیال میدیا

سلێمانی، گروپی هاوڕێیانی خوێنەر سێ ساڵ لە تەمەنی تێدەپەڕێنێت

پەیك میدیا


گروپی هاوڕێیانی خوێنەر، گروپێكی رۆشنبیری یە و مانگی ئابی 2020 لە لایەن چەند گەنجێكی شاری سلێمانییەوە بەمەبەستی بە كلتوری كردنی خوێندنەوە و فراوانبوونی ئاستی رۆشنبیری و تێگەیشتنیان لە شاری سلێمانی دامەزرا.


شاخەوان سدیق، سەرپەرشتیاری گروپەكە بۆ (پەیك میدیا) باسی لەوە كرد، ئەوان لە كاتێكدا دۆخی هەرێمی كوردستان ڕوو بەڕووی چەندین قەیرانی ناوخۆی و دەرەكی ببوەوە توانییان لەگەڵ چەند گەنجێكدا گروپی هاوڕێیانی خوێنەر دروست بكەن بە مەبەستی بەردەوامی دان بە دونیای كتێب و خوێندنەوە.

شاخەوان ووتی"ئێمە لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی گروپەكەدا توانیومانە بەشێك لەو ئامانجەی گروپەكەی لەسەر بنیاتنراوە بەدەست بهێنین، سوپاس بۆ تەواوی ئەو هاوڕێیانەی لە سەرەتاوە و ئەوانەشی هاتونەتە گروپەكە و رۆشتوون، هاوكات سوپاسی ئەو نوسەرانەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات میوانی گروپەكە بوون دەكەن، سوپاسی بەڕێز دكتۆر تەها رەسول و دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەكەم كە لە یادەكانی گروپەكەدا هاوكار و پاڵپشتمان بوون".

بە ووتەی سەرپەرشتیاری گروپەكە، ئەوان هەموو هەفتەیەك كتێبێك دیاری دەكەن و دواتر لە كۆتایی هەفتەكەدا و بە ئامادەبوونی نوسەری كتێبەكە گفتوگۆ جدی لەسەر دەكەن، لە ئێستادا ژمارەی ئەندامانی گروپەكە نزیكەی 20 كەسێكە لە هەردوو ڕەگەز.


12