د.هەڤاڵ ئەبوبەكر ڕێزلێنان دەبەخشێتە خێزانێكی نمونەی
پەیك میدیا
پارێزگاری سلێمانی، وەك پاڵپشتییەك بۆ خێزانێكی نمونەیی لەشاری سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە دوو هاوسەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئابی 2023، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی هەریەكە لە (كارزان و شارا)ی هاوسەری كرد و سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی؛ وەك خێزانێكی نمونەیی خۆنەویستی بەخشندە، پێشكەشكردن.
پەڕەی فەرمی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ڕێزلێنانەكەوە نوسیویەتی"لەگەڵ ئەوەی بەهۆی ڕوداوێكەوە كاكە كارزان بینایی چاوەكانی لەدەستداوە، بەڵام بە دڵسۆزیی و ئیرادەی پتەوو گیانی بەرزی مرۆڤانەوە؛ توانیویانە ژیانێكی ئاسودە بۆ یەكترو نمونەیەكی شایستە بۆ كۆمەڵگاكەمان؛ فەراهەمبكەن".
|