عێراق بۆچی ئەپڵیكەیشنی تێلگرام ڕادەگرێت؟
پەیك میدیا
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی تێلیگرام لەسەر ڕێنوێنیی دەسەڵاتە باڵاكانی پەیوەند بە ئاسایشی نەتەوەییەوەیە و چەند جارێكیش كۆمپانیای خاوەنی تێلیگرام لەوە ئاگادار كراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئابی 2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی ئەپڵیكەیشنی تێلگرام لە وڵاتەكەی و لەو چوارچێوەیەشدا ئەوەی خستۆتەڕوو، بۆ پاراستنی زانیاریی كەسیی خەڵكە و كە لەو ئەپڵیكەیشنەوە دزەی پێ كراوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو وەزارەتەی عێراق، ڕاگرتنی تێلیگرام لەسەر ڕێنوێنیی دەسەڵاتە باڵاكانی پەیوەند بە ئاسایشی نەتەوەییەوەیە، كە بۆ پاراستنی زانیاریی كەسیی خەڵكە و كە لەو ئەپڵیكەیشنەوە دزەی پێ كراوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
هاوكات جەختی لەوەش كردۆتەوە، چەند جار كۆمپانیای خاوەنی تێلیگرام لەوە ئاگادار كراوەتەوە كە ئەو سەكۆیانە دابخەن كە دەبنە هۆی دزەپێكردنی زانیاریی دامەزراوەی فەرمیی دەوڵەت و زانیاریی تایبەتیی خەڵكە و دەڵێت"ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سەلامەتیی كۆمەڵگە دروست دەكات، بەڵام كۆمپانیاكە هیچ وەڵام و بەدەمەوەچوونێكی بۆیان نەبووە".
|