سۆشیال میدیا

لەتیف هەڵمەت: دەبێ‌ بۆ مووچە، بگەڕێین هەزار كۆڵان و كووچە

لەتیف هەڵمەت

پەیك میدیا


لەتیف هەڵمەت، لەبارەی وەرنەگرتنی مووچەكەیەوە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەڵێت"ئەو دەستەی كە هێندەی ژمارەی ئەستێرەكانی ئاسمان شیعری بۆ ئەم نیشتمانە نووسیوە و بەرگری لەم نیشتمانە كردووە، مافی ڕەوای خۆیان نەدایە و بە بەتاڵی گەڕایەوە بۆ ماڵ".

شاعیری ناسراوی كورد لەتیف هەڵمەت، پاش ئەوەی دەیەوێت مووچە وەربگرێت، پێی دەڵێن سیستمی بەكارت مووچە وەرگرتن ڕاگیراوە و دەبێت بچیتەوە بۆ ئەو بانكەی پێشتر مووچەت لێوەرگرتوە دەڵێت"ئەو دەستەی كە  هێندەی ژمارەی ئەستێرەكانی  ئاسمان شیعری بۆ ئەم نیشتمانە نووسیوە و بەرگری لەم نیشتمانە كردووە  مافی ڕەوای خۆیان نەدایە و بە بەتاڵی گەڕایەوە بۆ ماڵ".

دەقی نوسینەكەی مامۆستا لە تیف هەڵمەت:

دەبێ بۆ مووچە
بگەڕێین هەزار كۆڵان و كووچە

ئەمڕۆ خۆم و گۆچانەكەم چووین بۆ مووچە وەرگرتن گوتیان سستەمی بەكارت مووچەوەرگرتن ڕاگیراوە و دەبێ بچی بۆ ئەو بانكەی كەپێش سستەمی كارت مووچەت لێوەرگرتووە.

ئەو دەستەی كە هێندەی ژمارەی ئەستێرەكانی ئاسمان شیعری بۆ ئەم نیشتمانە نووسیوە و بەرگری لەم نیشتمانە كردووە، مافی ڕەوای خۆیان نەدایە و بە بەتاڵی گەڕایەوە بۆ ماڵ.

جا توخوا ئەمەحكوومەتە یا گەمەی شەترەنجە...
وەاللە گەمەی شەترەنجە...
 نەفرەت لە هەمووتان 
بابڕووخێ...
با  بڕووخێ  
بابڕووخێ 
بەناو حكوومەتی هەرێمی كوردستان...

لەتیف هەڵمەت

 


12