سۆشیال میدیا

تۆ چی دەڵێیت؟

پەیك میدیا،لە عەرەبییەوە، شوان عەباس بەدری


رۆژێك سەرۆكی وڵاتێك سەردانی دایەنگەیەكی مناڵان ئەكات و لە بەرێوەبەری دایەنگەكە دەپرسێت: خەرجی مانگانەتان چەندە؟
بەرێوەبەر وەڵامی دەداتەوە: 400دۆلارە گەورەم.
سەرۆك پێی دەڵێت: زۆرە كەمی بكەنەوە بۆ 300دۆلار.

دوای ئەوە سەردانی زیندانێك دەكات و لە بەرپرسی زیندانەكە دەپرسێ: خەرجی مانگانەی خەو و خۆراكی زیندانییەكان چەندە؟
بەرپرسی زیندانەكە پێی دەڵێت : 1000دۆلارە گەورەم.
سەرۆك وەڵامی دەداتەوە : زۆر كەمە، لەمەودوا خەرجییەكە تا 40 هەزار دۆلار بەرز بكەنەوە.

لە كاتی گەڕانەوەیدا بەرپرسی نووسینگەكەی لێی دەپرسێت: جەنابی سەرۆك بۆ چی خەرجی دایەنگەكەت كەم كردەوە و خەرجی زیندانەكە زیاد؟
سەرۆك بە زەردەخەنەوە پێی ووت: بە ڕای تۆ كاتێ لە دەسەڵات نەماین، دەمانخەنە دایەنگە یان زیندان؟


12