رەووف ئالانی: جەمال شارباژێڕی لەژیاندا بوو ڕێزمان لێناو قەدرمانزانی
رەووف ئالانی و جەمال شارباژێری
پەیك میدیا
"ئێمە زیندووكوژی مردوو پەرستین"
ئەم ووتەیەی سەرەوە، من وام بیستووە، كە (نەجمەدین مەلا)یەكەمجار وتبێتی، لە نامیلكەی (كاروان)ی مامۆستا (عوسمان شارباژێڕی)كە نامیلكەیەكی شیعری جوانە، ئەو دەگێڕێتەوە و دەڵێ:
لەگەڵ مامۆستا (نەجمەدین مەلا)ی خاوەنی كەشتی نوح، گەشتێكیان كردوە، بۆ ئەزمڕوقەڵاچوالان و چوارتاو چەند شوێنێكی شارباژێڕ، باس لەوە دەكات كە مامۆستا (نەجمەدین مەلا) وتوێتی تا لەژیاندام ڕێزم بگرن، دوای مردنم، هیچ ناكات، چونكە هەزار فاتیحا بەموچەیە حەڵوا نابێ، هەرلەوێدا باسی كردوە، كە وتوێتی بەڵام بەداخەوە میللەتی كورد(زیندووكوژی مردوو پەرستن).
من گومانم نیە لەڕاستی و دروستی وتەكەی، نەبووە بەنەریت ڕێز لەكەسانی خاوەن خزمەت بگرین تالەژیاندان، دوای مردنیش، شین و شەپۆڕ تەواو نابێ، كەپێم وابێ بەهیچ ناچێت.
لەگەڵ چەند نوسەرێكی دیار هەر لەسەرەتای دامەزراندنی ناوەندی ڕوناكبیریی شارباژێڕ، ویستمان ناوەندەكە بكەینە چەتری كۆكردنەوەی هەموو ڕۆشنبیرانی شارباژێڕ، بێجیاوازی و بیركردنەوە لە هەڵوێست و ئایدۆلۆژیان، هەنگاومان ناو كارمان لەسەركرد، یەكێك لەو كارانەمان كە مەبەستمان بوو، هێنانی دوو كەسایەتی دیاری بواری ڕوناكبیری و ئەدەب بوون، ئەوانیش، خوالێخۆش بوو دكتۆر هیدایەتی عەبدوڵا حەیران، كەكۆچی دوایی كردبوو، لەگەڵ مامۆستا جەمال شارباژێڕی، ئەوسا لەژیاندابوو، هەردووكیانمانكرد بە ئەندامی فەخری ناوەندەكە، دوو چالاكی جیاوازمان بۆكردن، بەناوی ئەوانەوە، لەچوارتاو لەماوەت.
مامۆستا جەمال شارباژێڕی بەوە زۆر دڵخۆش بوو، سوپاسی ناوەندەكەی كرد، ئەوەبوو، بۆ كۆنفرانسی ناوەندەكە وتاری نوسی و خوێندمانەوە، كە دەڵێ:
بۆ ناوەندی ڕوناكبیریی شار باژێر
بەهۆی به ڕێز كاكە ڕەووف ئالانییەوه:
سە ڵاو و ڕێزم بۆ هه موو بەر پرس و ئە ندامانی ناوە ندەكه مان،
پێشەكیش زۆر سوپاستان دەكەم، وەك ئە ندامێكی فه خری وەرتان گرتووم جێی شانازیە بۆ من، به بۆنەی به ستنی كۆنفراسیش له بیستی هه شتا پیرۆزبایی گه رمی خۆمتان بۆ ده نێرم، هیوای سه كه وتنتان بۆ دەخوازم، و خۆزگه خواز بووم هاو به شیم بكردنایه، به ڵام باری ته ندروستیم نا جێگیر بوو، بەداخەوە سه فەرەكەم بۆ نەڕەخسا،
هیواداریشم لە هه ڵبژاردنەوەی دەسته ی كارگێڕی، كەسانی لێهاتووی وەك دەسته كەی پێشوو هەڵبژێرنەوه بێ خوێندنەوەی بیرو بۆ چوونی ڕامیاری، چونكه كۆ مەڵه كەمان گردبوونەوەیەكی ڕۆشبیری و كۆمه ڵایه تیەو شارباژێرەكەمان ئەوكەسایەتیه لێهاتووانە دەخوازێ.
برای بچووكتان
جەمال شارباژێڕی
ڕۆژی پێنج شەممە ١٧-٥-٢٠١٢ لەشارۆچكەی ماوەت كۆڕێكی شیعریمان بۆچەند شاعیرێكی ناۆچەكە سازكرد، بەئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری ئەدەب دۆست.
لەژێر ناونیشانی(بۆ جەمال شارباژێڕی شاعیری ڕوانگە)وتەیەكمان نوسی بوو تێدا هاتووە(هەرقۆناغێك بۆ زەمەنی خۆی دەستپێكێكی جوان و نوێیە، لەئەدەبی كوردیدا، ڕوانگە بەهەموو بۆچوونەكان لەسەر ئەوقۆناغە، هەنگاوێكی نوێ بوو، جەمال شارباژێڕیش، یەكێكە لەهەڵگرانی مەشخەڵی ڕوانگە، بۆیە بە بایەخەوە لێی دەڕوانین..
ئەوەی ئێمە ئەو كات لەناوەندی ڕوناكبیریی شارباژێڕ، بۆ مامۆستا جەمال شارباژێڕیمانكردووە، بەئەركی خۆمان زانیوە، لە سەردانیكردنەوەشی بۆ كوردستان، لەگەڵی بووین وچیمان پێكرابێت، لە ڕێزو خۆشەویستی كردومانە بۆی، بۆیە ئاسوودەین، كە ئەمجارە، وتەكەی نەجمەدین مەلای خەڵكی ڕەشەكانی شارباژێڕ، سوودمان لێوەرگرت و كارێكی پێویستی سەرشانمان بۆ خوالێخۆش بوو مامۆستا جەمال شارباژێڕی، شاعیری نوێخوازی گەلەكەمان ئەنجامداوە.
گیانت شادو ئارام مامۆستا جەمال شارباژێڕی، هەمیشە لەدڵی هەمووماندا یادو نوسینەكانت بەزیندوویی دەمێننەوە.
ڕەووف ئالانی
لەجیاتی دەستەی دامەزرێنەری
ناوەندی ڕوناكبیریی شارباژێڕ
|