سۆشیال میدیا

لۆزانی یەکەم و دووەم

پەیك میدیا، هونەر تۆفیق


پێش هەردوو لۆزانەکەی١٩١٢ و ١٩٢٣ سەڵتەنەتی عوسمانی لەپاش دۆڕاندنی شەڕی قرم و کۆنگرەی بەرلین ١٨٧٨ پەکی کەوتبوو، بەتەواوەتی خرابوویە ژێر مەرج و چاودێری زلهێزەکانی جیهانی ئەو سەردەمە ( بەریتانیا، ڕوسیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا ) وە.

لە لۆزانی یەکەمدا ئیتاڵیەکان ماوەی سێ ڕۆژیان بۆ سوڵتان دانا لە لیبیادا بچێتەدەرەوە . عوسمانیەکان فەرمانەکەی ڕۆمایان قبوڵ کرد.

لە لۆزانی دووەمدا لەبەرامبەر پەسەندکردنی تورکیا وەکو دەوڵەت بەم سنوورەی ئێستایەوە مەرجەکانی براوەکانیان جارێکی تر قبوڵکردەوە بە دەست هەڵگرتن لە دورگەکانی یۆنان و ئەرمینیا و بەشێک لە بولگاریا و وڵایەتی موسڵ و شام و حەلەب. 

زۆر پێویستمان بە تەفسیڵ و وردەکاریەکانی ئەو مێژووە هەیە بۆ ئەوەی لە عوقدەی چاڵدێران و سایکس- پیکۆ و لۆزان بێینە دەرەوە . چونکە لە سەدساڵی ڕابردوومانەوە چ بیری نەتەوەیی و چ فیکری سیاسی کوردی هەیە لەسەر ئەو گرێیانە داڕێژراوە کە وردەکاریەکانی بەباشی نازانین.


12