سۆشیال میدیا

كرێكارە تایلەندییەكە: كورد توندوتیژن بەڵام دڵپاك و باشن

پەیك میدیا، سۆران شێخ ئەمین


كرێكارێكی تایلەندی لە ساڵی 1980 لە شاری سلێمانی دەبێت، لەبارەی سەردانەكەیەوە دەڵێت"كورد تاڕادەیەك توندوتیژ بەدەردەكەون، بەڵام زۆر برایانەو دڵپاك و باشن".


سۆران شێخ ئەمین لەبارەی كرێكارە تایلەندییەكەوە نوسیویەتی"یەكێك لە كرێكارە تایلەندییەكان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ئەم وێنەی پۆستكردووەو دەڵێت، لە سەردانێكدا بۆ سلێمانی ساڵی 1980."

هەروەها نوسیویەتی، سلێمانی پارێزگایەكە دەكەوێتە باكوری عێراق و هاوسنوری ئێرانە، شارێكە دەورەدراوە بە چیاكان، كەشوهەوای زۆر خۆشە، لە هاوین گەرمە و لە زستاندا بەفردەبارێت، زۆربەی دانیشتوانەكەی كوردن، تاڕادەیەك توندوتیژ بەدەردەكەون، بەڵام زۆر برایانەو  دڵپاك و باشن.

 


12