چۆن حكومەت فێڵی لەمافیا و سەرۆك باندەكان كرد
پەیك میدیا، هانا چۆمانی
ئەمانە زیندانیانی سلڤادرۆن، زۆربەیان سەرۆك باند و بازرگانی ماددەی هۆشبەر، مرۆڤ، چەك و تەزویڕن، لەكاتی گواستنەوەیان بۆ زیندانێكی نوێ زۆربەیان بەیەك شێوازو ستایل دەركەوتن.
هەروەها زۆربەیان تاتۆ و نەخشی سەرجەستەیان وەك یەك وابوو یان هاوشێوەی تاتۆكانیان، یەك رەنگ و یەك دیزاین و بوو، جگە لەوە هەموویان سەرتاشین و ماسكەكانیان وەك یەك بوو.
هاوڕێیەكم كە هاوپۆلمە لەزانكۆ كچێكی خەڵكی سلڤادۆرە و كارمەندی باڵیۆزخانەی ئێل سلڤادۆر بوو لە ئەڵمانیا، پرسیارم لێكرد، بۆچی هەموویان ئاوا وەك یەكەن و بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت؟.
گوتی: لە بنەڕەتدا وەك یەك نین، بەڵكو حكومەت بە تەكنیك بەجۆرە نمایشیكردن، لای ئێمە زۆربەی سەرۆك باند و بازرگانە بەهێز و گەورە و تاوانكارەكان جۆرێكی تاتۆی تایبەت بەخۆیان هەیە.
ئاماژەی بەوەكرد، حكومەت بۆ ئەوەی سەر لەوانە بشێوێنێت كە كام لە مافیاكانیان سەربە و باندەی هەوڵی رزگاركردنی سەرۆكەكانیان بدەن لەكاتی گواستنەوە هات ئەم رێگاییە بەكارهێنا.
لەبارەی رێگاكە گوتی: هەر دە كەس كە نزیك بوون لە باڵا و روخسار و جەستە تاتۆیەكی هاوشێوەی سەرۆك باندەكانی لەسەر جەستە دروستكردن، تەنانەت بەشێكیان كارمەندی دەزگای هەواڵگری بوون، بەهۆی لێكچونیان لە سەرۆك باند و مافیاكان رۆڵی زیندانیان بینی، بۆ ئەوەی لەكاتی گواستنەوە باندەكان نەزانن كامە سەرۆكەكەیانە و هەوڵی رزگاركردنی نەدەن.
هەروەها گوتیشی: كاتێ زیندانیەكان گواسترانەوە بە ماسكەوە و زۆربەشیان لەیەك دەچوون، هیچ یەكێك لە باندەكان نەیانتوانی سەرۆكەكانیان بناسنەوە و هێرش بكەن و سەرۆك باندەكەیان رزگاربكەن، بەجۆرە تەكننیكی گواستنەوەی سەرجەم زیندانیان سەركەوتوو بوو و هیچ كێشەیك رووینەدا.
ئەو هاوڕێیەم ئاماژەی بەوەكرد، پێشتر چەند جارێك لەكاتی گواستنەوەی سەرۆك باندەكان، ئەندامانیان هێرشیان دەكردە سەرپۆلیس و ئۆتۆمبێلەكانیان و پۆلیسەكانیان دەكوشت و بازرگان و سەرۆك باندەكانیان رزگاردەكرد، بۆیە حكومەت ئەو ریێگایەی بەكارهێنا.
هەروەها گوتی: 50%ی ئەوانە نەك زیندانی نەبوون بەڵكو كارمەندی حكومەت، پۆلیس و كارمەندانی دەزگای هەواڵگری بوون ئەو رۆڵەیان بینی.
|