ڕۆژهەڵاتی کوردستان

رۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەك كۆڵبەر بریندار بوون

ژمارەیەك كۆڵبەر لەسەر سنورەكان

پەیك میدیا


بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە، ژمارەیەك كۆڵبەر لە كاتر كاركردندا بریندار كران و رەوانەی نەخۆشخانەی هەڵەبجە لە باشوری كوردستان كراون.


بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردتۆتەوە، لەسەر سنوری شاری نەوسوود لە رۆژهەلاتی كوردستان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەكانی ئێران چوار كۆڵبەر بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای هەڵەبجە كراون لە باشوری كوردستان.

ڕێكخراوەكە نوسیویەتی"عەلی حوسێنی، تەمەن 17ساڵ، كاوان حوسێنی، تەمەن 18ساڵ، سۆران دانشی و كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی (شوان) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان لە سنووری شاری نەوسوود برینداربوون". 

نوسیویشیەتی"ئەم كۆڵبەرانە خەڵكی شاری پاوەن و بە مەبەستی دەرمانكروون و چارەسەریی پزیكشی بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی هەرێمی كوردستان گواستراونەتەوە".

لە ڕاپۆرتی رێكخراوەكەدا هاتووە"ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی عەلی حوسێنی، تەمەن 17ساڵ و سۆران دانشی تەمەن 20 ساڵ كە هەردووكیان خەڵكی گوندی "بلەبزان"ی سەر بە شاری پاوە بوون، لەگەڵ دوو كۆڵبەری دیكە بە ناوەكانی كاوان حوسێنی، تەمەن 18ساڵ، خەڵكی گوندی "دەشە" و شوان (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە) تەمەن 35 ساڵ و خەڵكی گوندی "ساتیاری ی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزایییەكانی سنووریی شاری نەوسوود بریندار بوون".

هاوكات هەنگاو لە راپۆرتەكەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای برینداربوونی ئەو چوار كۆڵبەرە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی شاری هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان گواستراونەتەوە.


1