رۆژهەڵاتی كوردستان، دوو منداڵ لەكاتی یاری كردندا بەسەختی بریندار بوون
پەیك میدیا
رۆژی پێنجشەممە، دوو منداڵ لەكاتی یاریكرندا لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی تەقینەوەیەكەوە بریندار دەبن كە برینی یەكێكی سەختە.
بەپێی هەواڵی میدیایەكی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لەزاری پزیشك و پەرستارانی خۆبەخش لە شاری سنەوە گواستویەتییەوە، لەكاتر یاریكردنی ژمارەیەك منداڵدا لەناوچەی سەراب قامیش لەشارەكە، بەهۆی تەقینەوەی منێكی جێنراوەوە رۆژی پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023 بریندار بوون.
لەبارەی هەردوو منداڵەكەوە دەڵێن" بەشێك لە منداڵان لە دەوروبەری بنكەی سەراب قامیش لە گەڕەكی سنە یارییان دەكرد و دوو منداڵ بە ناوەكانی ئارشیا نووری تەمەن 9 ساڵ و سەمەدی تەمەن 11 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراوە وە بریندار بوون".
لە هەواڵەكەدا هاتووە"ئەو دوو منداڵە بۆ نەخۆشخانەی كەوسەر لە شاری سنە گواستراونەتەوە و ئارشیا لەژێر چاودێری ووردی پزیشكدایە و بە وتەی پزیشكەكان باری تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام تەندروستی سەمەد جێگیرە".
|