سوپاری پاسداران، ئەفسەرێكی كورد لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان گیانی لە دەستدا
سەجاد قەدەمی
پەیك میدیا
بە پێی هەواڵێكی میدیاكانی وڵاتی ئێران، ئەفسەرێكی كورد لە نێو سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە لە سنورەكانی هەێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە.
ئەو میدیایانە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەفسەرە كوردەكەوە ئەوەیان خستۆتەڕوو، ئەفسەرەكە ناوی (سەجاد قەدەمی)یە و خەڵكی ناوچەی قروەی سەر پە پارێزگای سنە بووە.
هاوكات هەر لەبارەی گیانلەدەستدانی قەدەمییەوە میدیای حەوت رۆژ نوسیویەتی"فەرماندەی پاسەوانی سنوورەكە وتوویەتی ئەو ئەفسەرەكە لەكاتی ئەركدا لە سنووری نێوان رۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە".
|