تەنها لە ماوەی یەك مانگدا 20 كۆڵبەر بۆتە قوربانی
پەیك میدیا
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماری كوژران و بریندار بوونی كۆڵبەرانی لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا بڵاو كردەوە ئاماژە بەوە دەكات، لانی كەم 20 كۆڵبەر و كاسبكار لە سنورەكانی كوردستان كوژراون یاخود بریندار بوون.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەبارەی رەوشی كۆڵبەرانەوە ئەمڕۆ سێشەممە ئامارێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت"لە ماوەی مانگی جولایی 2023، لانی كەم 20 كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون یان بریندار بوون كە 85%ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی".
دەشڵێت"بەپێی ئەو ئامارە، 2 كۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و 18 كۆڵبەر بریندار بوون كە 3 كەسیان مێرمنداڵ بوون و تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە، لەو ئامارە تۆماركراوەدا پارێزگای كرماشان بە 14 حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی كۆڵبەران و كاسبكارانی تێدا تۆماركراوە".
بە پێی ئامارەكە هۆكاری گیانلەدەستدان یان برینداربوونی كۆڵبەرەكان بەم شێوەیەیە:
تەقەكردنی ڕاستەوخۆ: 17 كەس (16بریندار و 1 كوژراو) كە دەكاتە 85% ی كۆی حاڵەتەكان.
ڕووداوە سروشتییەكان:2 كەس (1 كوژراو و 1 بریندار) كە دەكاتە 10%ی كۆی حاڵەتەكان.
لێدان و بێڕێزیكردن:1 كەس (بریندار) كە دەكاتە 5%ی كۆی حاڵەتەكان.
جیاكردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاكان
پارێزگای ئورمیە: 1 كەس (كوژراوە)
پارێزگای سنە: 5 كەس ( 1 كوژراو و 4 بریندار)
پارێزگای كرماشان: 14 كەس (بریندار)
تەقەكردنی هێزە چەكدارەكان
هێزە كانی هەنگی سنووری:17 كەس (1 كوژراو و 16 بریندار )
سوپای پاسدارا: 1 كەس ( 1 بریندار)
|