ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەرەۆزەكەرێك دەیەوێت بەرتیل بداتە بەرپرسێكی شارەوانی

پەیك میدیا


لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، دەرۆزەكەرێك دەیەوێت بە پێدانی بەرتیل بە بەرپرسێكی شارەوانی ئەو شارە ئەو جێگەیەی دەیەوێت سواڵی لێبكات بەدەستبهێنێت.


سەرۆكی شارەوانیی سنە (ئەنوەر رەشیدی) لەبارەی پێدانی ئەو بەرتیلەوە لەلایەن سواڵكەرەكەوە رایگەیاند"سواڵكەرێكی ئەو شارە پێشنیازی بۆ بەڕێوەبەری كۆنترۆڵكردنی سواڵ لە شارەوانیی ئەو شارە كردووە، مانگانە 12 ملیۆن تمەن بەرتیلی پێبدات تاوەكو رێگەی پێبدات لەو شوێنەی دەیەوێت سواڵ بكات".
 
لەبارەی كارەكەیەوە، بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە شارەوانی سنە بڵاوی كردۆتەوە، سواڵكەرەكە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە لە مانگێكدا 60 ملیۆن تمەن داهاتی هەیە، رووداو قسەی بەرپرسەكەی شارەوانی بڵاو كردۆتەوە وتویەتی،"ئەگەر رێگەی پێبدەن لە سێ رێیانی ئەدەب سواڵ بكات و دەستبەسەری نەكەن، مانگانە 12 ملیۆن تمەنی پێ دەدات".
 
ئەو رووداوە لەكاتێكدابووە، هێزەكانی شارەوانی سنە لەكاتی هەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی سواڵكەرەكان لەنێو شار تووشی ئەو كەسە بوون و پێشنیازی پێكردوون بەرتیلیان پێبدات و هێزەكانیان قسەكانی نێوانیان تۆمار كردووە.


1