ڕۆژهەڵاتی کوردستان

چالاكوانێكی كورد بە 18 ساڵ زیندانی سزادرا

فۆتۆ، هەنگاو

پەیك میدیا


چالاكوانێكی رۆژهەلاتی كوردستان، لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە 18 ساڵ زیندایكردن سزادرا.


بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە، (هێمن ئەحمەدزادە) كە یەكێكە لە چالاكوانەكانی شاری مەهاباد لەر ۆژهەلاتی كوردستان و پێشتر لە بزوتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی) لەلایەن هێزە ئەمنیەیەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر كرابوو، دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامی ئێران بە زیندانیكردن بۆ ماوەی 18 ساڵ سزادرا.

رێكخراوەكە نوسیویەتی"بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هەوڵی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و هەڵگرتنی چەك بە كۆی گشتی سزای 18ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپا".

ڕاپۆرتەكە دەشڵێت"هێمن ئەحمەدزادە، خێزاندار و باوكی منداڵێكە و پاش كۆچی دواییی باوكی، سەرپەرشتیی دایك و خوشكەكانیشی لە ئەستۆیە".


1