باکوری کوردستان

كوردانی ئامەد بایكۆتی كۆمپانیایەكی گەورە دەكەن

پەیك میدیا


كۆمپانیایەكی گەورە لە باكوری كوردستان كە بنكەی سەرەكی لە هۆڵندایە، بەهۆی ئەوەی زمانی كوردی پشتگوێخستوە لە پێشوازی كڕیارەكانیدا، هەڵمەتی بایكۆتكردنی كۆمپانیاكە دەستی پێكردوە.


كۆمپانیای شێل، كە كۆمپانیایەكی هاوبەشی ئینگلیزی و هۆڵەندییە، لە توركیا و باكووری كوردستان هەزاران نووسینگەی نەوتی هەیە، بنكەی سەرەكی لە وڵاتی هۆڵندایە، لە سەرجەم بەنزینخانەكانیدا لە سەرتاسەری توركیا، بە دەیان زمانی جیاواز پێشوازی لە كڕیارەكانی كردووە، بەڵام زمانی كوردی پشتگوێخستووە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی كوردانی پارێزگاكە و جەخت لە بایكۆتكردنی كۆمپانیاكە دەكەنەوە.

شێل بۆ رازیكردنی كڕیارەكانی لەسەر دەرگاكەی، جگە لە زمانی كوردی بە زۆر زمانی وەك ئینگلیزی، توركی و عەرەبی و چەندین زمانی بیانی نووسیویەتی "بەخێر بێیت". 

لەو بارەیەشەوە، (شەرفهان ئایدن) سەرۆكی پێشووی ژووری تەلارسازانی ئامەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێڕای ئەوەی داوای بایكۆتكردنی ئەو كۆمپانیایە دەكات، هاوكات نوسیویشیەتی" كەواتە لە ماڵەكەی خۆماندا بۆ ملیۆنان كەسمان بەخێر هاتنمان نییە! ئەگەر كوردی نەبێت ئیدی شێلیش نییە".


1