باکوری کوردستان

دادگای ئەوروپا بەهۆی عوسمان بایدەمیرەوە توركیای بە بڕی 16 هەزار یۆرۆ سزادا

عوسمان بایدەمیر

پەیك میدیا


ڕۆژی سێشەممە، دادگای مافی مرۆڤ گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە مافی ئازادی ڕادەربڕینی بایدەمیر پێشێل كراوە و توركیای بە بڕی 16 هەزار یۆرۆ سزادا.


دوای ئەوەی لە ساڵی 2017دا عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەكارهێنانی وشەی كوردستان لە پەرلەمانی توركیا سزادرا، بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد لە باكوری كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندوە"لە توركیا، لە كوردستان، خەڵكێكی زۆر لە لایەن دادگاكانەوە دادگایی كراون، سزا دراون، ئەشكەنجە دراون، لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە و سزای قورسی دارایی دراون لەسەر بەكارهێنانی وشەی كوردستان".

بایدەمیر وتوشیەتی"دانپێدانەنان بە كوردستان لە پەرلەمانی توركیا تەنیا پێشێلكردنی مافی قسەكردن نەبوو، بەڵكو نكوڵیكرن بوو لە 40 ملیۆن كورد، بە بۆچوونی من چیتر ناتوانرێت بەهۆی ئەم بڕیارەوە لە هەمو باكوری كوردستان، لە توركیا كەسێك بەهۆی ناوی كوردستان دادگایی بكرێت و سزا بدرێت. چونكە بڕیاری ئەوروپا وەك بڕیاری باڵای توركیا وایە و دەبێت هەموو دادگا و خەڵك ڕێز لەم بڕیارە بگرن."


1