باشوری کوردستان

دەروازەیەكی گرنگ لەنێوان باشور و رۆژئاوای كوردستاندا دەكرێتەوە

پەیك میدیا


بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، كردنەوەی دەروازەیەی گرنگ لە نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان ڕادەگەیەنێت ون ئاماژە بەوەش دەكات، بۆ هەموو كەسێك هەیە بە رێگای ئونڵاین داواكاری پێشكەش بكات و هەركات هاتووچۆ بكەن.


بڕیارە رۆژی دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023، دەروازەی نێودەوڵەتی پیشابوور لە نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستاندا بكرێتەوە، لەوبارەیەشەوە (شەوكەت بەرباری) بەڕێوەبەری دەروازەكە وتویەتی"رۆژی دووشەممە دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان وەكو پێشتر دەكرێتەوە و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

ئەو بەرپرسە بە رووداوی ووتوە"بڕیارە رۆژی دووشەممە، 5ی ئەم مانگە دەروازەی پێشابوور وەكو پێش 11 مانگی رابردوو بكرێتەوە و هاتووچۆ وەك پێش 11 مانگ دەبیت؛ سێ رۆژ چوون و سێ رۆژ هاتن و هەموو كەسێكیش دەتوانێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە داواكاری هاتووچۆ پێشكەش بكات".

ئەو میدیایە لەبارەی داخستنی پێشووتری دەروازەكەوە نوسیویەتى"بەپێی ئەو زانیاریەكان، هۆكاری داخستنی دەروازەكە بەهۆی چەند هەڵوێستێكی كاربەدەستانی دەروازەی سێمێلكا لە دیوی رۆژئاوای كوردستان بووە، كە رێگەیان نەداوە بە هاتنی میوانانی رۆژئاوای كوردستان بۆ رێوڕەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان".
 
دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور بۆ رۆژئاوای كوردستان گرنگیەكی تایبەتی هەیە بەو پێیەی زیاتر لە 65٪‏ی كەلوپەلی خواردن و پێداویستییەكانی رۆژئاوا كە نزیكەی پێنج ملیۆن كەسی تێدا دەژین، لە رێگای ئەو دەروازەیەوە ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت.


1