باشوری کوردستان

عەلی مەحموود؛ چالاکوانی بواری جینۆساید لە هەولێر ڕفێنرا

عەلی مەحمود، لە یەكێك لە چالاكییە مەدەنییەكاندا

پەیك میدیا


لە نێو ماڵەكەی خۆی و لە شاری هەولێر، عەلی مەحمود چالاكوانی كەیسی جینۆساید لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیر دەكرێت.

لە بارەی دەستگیر كردنەكەیەوە يەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەمشەو چالاکوانی بواری جینۆسایدو ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان عەلی مەحمود لەھەولێر لەماڵی خۆی رفێنراوە.
دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەو بارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە. بۆ سۆراخکردنی و ئاشکرا کردنی چارەنوسی و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢٥


1