باشوری کوردستان

لە هەولێر ژمارەیەك گەنج بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركران

پەیك میدیا


ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی ژمارەیەك گەنجی بە تۆمەتی تەقەكردن ڕاگەیاند و داواش دەكات هەر كەس ڤیدیۆی تەقەكردنی لایە بۆیانی بنێرێت.


بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئاسایشی هەولێر كە ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی نیسانی 2023 بڵاوی كردەوە، ئاماژە بەوە دەكات هێزەكانیان ژمارەیەك تەقەكەریان دەستگیر كردوە كە لەنێویاندا ئەو كەسانە هەن كە لەڕێگەی تیكتۆكەوە ڤیدیۆی تەقەكردنەكانیان بڵاو كردۆتەوە.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەكەیدا دەڵێت: یەكێك لە دەستگیركراوەكان گرتە ڤیدیۆییەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك لەنێو ئۆتۆمبێلێك و دواتر لە شوێنێكی دیكەی نێو هەولێر بڵاوكردووەتەوە كە تەقە دەكات. 
 
هاوكات، ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە لە دانیشتنێكی گۆرانی وتندا ژمارەیەك كەس تەقە بەئاسماندا دەكەن و نووسیویەتی و دەشڵێت"هاووڵاتییانی خۆشەویست، لەپێناو پاراستنی خۆت و خانەوادەكەت هەر ڤیدیۆیەكی لەو شێوەیەتان بینی بۆمانی بنێرین و ئاگادارمان بكەنەوە، سوپاستان دەكەین."


1