باشوری کوردستان

نەخشەی پارێزگای هەڵەبجە پەسەند كرا

پەیك میدیا


وەزیری پلاندانانی عێراق، نەخشەی كۆتایی سنووری كارگێڕی قەزاو ناحییەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندكردو رایگەیاند"پەسەندكردنی نەخشەكە لەچوارچێوەی تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دێت".


ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی پلانان دانانی عێراق لە ڕێگەی راگەیەندراوێكەوە بڵاویكردەوە، نەخشەی كۆتایی سنووری كارگێڕی قەزاو ناحییەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندكرا و ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەگوێرەی نەخشەی كۆتایی پەسەندكراو، پارێزگای هەڵەبجە پێكدێت لە سەنتەری شاری هەڵەبجە، كە ژمارە (16)ی دراوەتێ لەچوارچێوەی یەكە كارگێڕییەكانی كۆماری عێراق.

لەبارەی سنوری كارگێڕی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕاگەیەنراوەكە دەڵێت"پارێزگاكەش لە یەك قەزاو چوار ناحییە پێكدێت، كە بریتین لە ناحییەكانی سیروان، خورماڵ، بیارەو بەمۆ".


1