لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە لەبارەی مانگرتنی جوتیارانی كورد و توركمانی دانیشتوی گوندی تۆپزاوا، ژمارەیەكی زۆر لە چین و توێژە جیاوازەكان هۆشدای جدی دەدەنە حكومەت دەڵێن"بۆیە ئێمە وەك چالاكوانان و نووسەران و رێكخراوەكانی بواری جینۆساید، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ گوندنشینانی تۆپزاوا و هەموو جوتیارانی خاوەن ڕەسەنی زەوییەكان لە سەرجەم پێكهاتەكان دەردەبڕین و هاوكات هەنگاوەكانی دەوڵەتی عێراق وەك زەنگێكی مەترسیدار بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و داگیركردنێكی ئاشكرای زەوی و زاری جوتیاران دادەنێین".
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەی پاڵپشتی لە جوتیارانی كورد و توركمانی مانگرتوو لە پێناو سڕینەوەی ئاسەوارەكانی پاكتاوی ڕەگەزیی
ماوەی 25 ڕۆژە، جوتیارانی كورد و توركمانی دانیشتووی گوندی تۆپزاوا، دژی دووبارە داگیركردنەوەی زەوییەكانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و تاهەنووكە حكومەت بە دەم داواكارییەكانیان نەچووە.
ئەمە جاری دووەمە حكومەتی عێراق، دەست بۆ زێدی ڕەسەنی دانیشتوانی توركمان و كوردی گوندی تۆپزاوا دەبات، جاری یەكەم لە ساڵی 1987، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، كاتێك تەواوی گوندنشینانی تۆپزاوای لە زێدی خۆیان دەركران و ئاوارەكران و تەواوی زەوی و زارەكانیانی كردە موڵكی دەوڵەت و بەسەر عەرەبە هاوردەكان دابەشی كرد... جاری دووەمیش ئێستایە، كە وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، دەیانەوێت لەسەر زەوی جوتیاران، كۆمەڵگای نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق دروست بكەن.
وەك ئاشكرایە، پاساوی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، ئەوەیە كە زەوییەكان موڵكی دەوڵەتن و دەیانەوێت لەسەر ئەو زەوییانە كۆمەڵگای نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەرانی سوپا دروست بكەن، لە كاتێكدا ئەو زەوییانە لە ساڵی 1987 بە بڕیاری (مجلس قیادە الپورە)ـی هەڵوەشاوەی رژێمی بەعس و دوور لە هەموو بنەمایەكی یاسایی، بە زۆر خاوەدارێتی زەوییەكان لە جوتیارانی كورد و توركمان سەندراوەنەتەوە و كراون بە موڵكی دەوڵەت و بەشێكیانیش دراون بە عەرەبی هاوردە.
ئەم پێشێلكارییە روونەی وەزارەتی بەرگری بەرانبەر بە دانیشتوانی گوندی تۆپزاوا پیادەی دەكات، لە كاتێكدایە، بەپێی خاڵی شەشەم لە (میحوری تشریعی)ـی كارنامەی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی، كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە، دەبوو لە ماوەی شەش مانگدا، یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی (مجلس قیادە الپورە)ـی ڕژێمی بەعس، بەپێی بڕیاری ژمارە (30)ـی ساڵی 2012ـی ئەنجومەنی وەزیران دەرچوێندرایە.. بەڵام ئێستا لە سایەیی حكومەتەكەی سودانیدا، بڕیارەكانی ڕژێمی بەعس لەسەر جوتیارانی كورد و توركمان پەیڕەو دەكرێت.
هەڕ بۆیە، ئەم بڕیارە و هەنگاوانەی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، زەنگێكی مەترسیدارە و یادەوەری تاڵی تاوانی ئەنفال بە بیری هەمووان دێنێتەوە.. بە تایبەت كە لە چەندین شوێنی دیكەی وەك سەرگەڕان و داقوق و لەیلان و تسعین و یایجی و دیبەگ تەپە، سوپا دوور لە پیشەی خۆی، دەستێوەردان لە زەوی جوتیاران دەكات و تا ئەم ساتەش بەردەوامە.
بۆیە ئێمە وەك چالاكوانان و نووسەران و رێكخراوەكانی بواری جینۆساید، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ گوندنشینانی تۆپزاوا و هەموو جوتیارانی خاوەن ڕەسەنی زەوییەكان لە سەرجەم پێكهاتەكان دەردەبڕین و هاوكات هەنگاوەكانی دەوڵەتی عێراق وەك زەنگێكی مەترسیدار بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و داگیركردنێكی ئاشكرای زەوی و زاری جوتیاران دادەنێین.
هەروەها لێرەوە داوا دەكەین:
1ـ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەلەبكات لە دەرچواندنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی (مجلس قیادە الپورە)ـی ڕژێمی بەعس، وەك لە بڕیاری ژمارە (30) ساڵی 2012ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێكراوە.
2ـ تا ساتی جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (30)، ناوچەكانی مادەی 140، لە تەواوی ئەو بڕیارانە بەدەربكرێن، كە تایبەتن بە گۆڕینی رەگەزی زەوییەكان لە كشتوكاڵی بۆ نیشتەجێی بوون.
3ـ پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (29)ـی ساڵی 2012، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی (لجنە شوون الشمال)ـی حیزبی بەعس، كە تایبەتن بە كوژاندنەوە (اگفاو)ـی زەوی و زاری كورد و توركمان.
4ـ پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی مادەی (140) دەستور، وەك لە خاڵی (15) لە (میحوری التنفیژی)، كارنامەی كابینەی وەزارەی حكومەتی ئێستادا هاتووە.
5ـ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەك فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رێگری بكات لە دەستێوەردانی هیزی سەربازی و چەكداری بەتایبەتی سوپای عێراق لە كێشەی زەوی زارە كشتوكاڵییەكان لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان.
6ـ سەربازگەی تۆپزاوە بكرێت بە مۆنۆمێنتێكی شایستە بە قوربانیانی تاوانی ئەنفال، كە بە داخەوە تا ئەم ساتە بەدەم ئەم داواكارییەوە نەهاتووە و لە بەرانبەردا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2021، وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاری دووبارە دانانەوەی سەربازگەی تۆپزاوا دەركرد و پاشان لە ژێر فشاری دانیشتووان و چالاكوان و رێكخراوەكانی بواری جینۆساید لە بڕیارەكە پاشگەزبونەوه.
ناوەكان:
1ـ كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
2ـ جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی
3ـ رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
4ـ رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
5ـ ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
6ـ تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ـ Koncicc
7ـ رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان
8ـ رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
9ـ رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
10ـ ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید ـ چاك/ كوردستان
11ـ ناوندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراو
12ـ گۆڤاری تۆبزاوە
13ـ گروپی كار بۆ ئەنفال
14ـ تۆڕی ئایكان كوردستان
15ـ هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
16ـ رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
17ـ رۆژنامەی نوگرەسەلمان
18ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
19ـ رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
20ـ عەلی مەحمود ـ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید ـ هەولێر
21ـ هێمن حەسیب ـ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید ـ كەركوك
22ـ محەمەد حمەساڵح تۆفیق ـ نووسەر و توێژەر لە بواری جینۆساید ـ سلێمانی
23ـ سالار مەحمود لە یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان ـ سلێمانی
24ـ عەدالت عومەر -نوسەر و لێكۆلەری بواری جینۆساید ـ هەولێر
25ـ دكتۆر ئیبراهیم مەلا زادە ـ تۆێژەر لە بواری جینۆساید ـ هەولێر
26ـ خەبات عەبدوڵڵا ـ نوسەری بواری جینۆساید ـ هەولێر
27ـ قاسم كازم حەمە علی ـ سەرۆكی ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان ـ چەمچەماڵ
28ـ حیكمەت فائق ـ پێشمەرگەی دێرین و خاوەنی 10 شەهیدی كیمیاباران
29ـ محەمەد عەلی ـ ڕزگاربووی ئەنفال ـ هۆڵەندا
30ـ هەژار هوشیار ـ توێژەر بواری جینۆساید
31ـ هەڵمەت هوشیار ـ سەرنووسەری گۆڤاری گوڵچن
32ـ عەلی بەندی ـ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید ـ دهۆك
33ـ سامی رێكانی ـ نووسەر بواری جینۆساید ـ دهۆك
34ـ گەردە مامە حەمە ـ چالاكوانی مەدەنی ـ سلێمانی
35ـ فواد عوسمان ـ رێكخراوی داكۆكی لە قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان
36ـ مەلاشاخی ـ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید ـ سلێمانی
37ـ ئەحمەد مەجید ـ چالاكوانی بواری جینۆساید ـ كەلار
38ـ جەبار ئەحمەد ـ توێژەری بواری جینۆساید ـ سلێمانی
39ـ دیمەن محەمەد ـ سەرۆكی ڕیكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال ـ سلێمانی
40ـ لەتیف فاتیح فەرەج ـ نووسەری بواری جینۆساید
41ـ ئبیراهیم هەورامانی ـ نووسەری بواری جینۆساید ـ هەڵەبجە
42ـ محەمەد زرنگ ـ چالاكوانی بواری جینۆساید ـ پشدەر
43ـ سەڵاح كەركوكی ـ ریكخەری كاروباری ناساندنی جینۆساید ـ سوید
44ـ عادل مەلا ساڵح ـ سەرۆكی رێكخراوی خزمەت ـ هەولێر
45ـ ڕووبار محەمەد حمە سلیم ـ ئەندامی دەستەی باڵای كۆمەڵە قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە
46ـ شوان محەمەد ـ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ـ كەسوكاری ئەنفال ـ كەلار
47ـ ئارام محەمەد ئەحمەد ـ سەرۆكی رێكخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
48ـ نازدار ئەسعەد ـ چالاكوانی بواری جینۆساید
49ـ د.فاتیح سەنگاوی ـ نووسەر و توێژەر لە بواری ئەنفال ـ سلێمانی
50ـ حازم محەمەد بلەیی ـ نوسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید ـ هەولێر
51ـ دكتۆر عەبدولرەحمان حاجی زێباری ـ پارێزەر ـ هەولێر
52ـ ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ـ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ سلێمانی
53ـ گولالە رەزا ـ یەكگرتوی ژنانی ئیتالیا و كوردستان ـ ئیتاڵیا
54ـ رزگار حەساری ـ چالاكوانی بواری جینۆساید