بەناوی كەناڵی ئافەرین-ەوە قۆرغی بازاڕ دەكرێت
پەیك میدیا
بەناوی كەناڵی (ئافەرین) كە كەناڵێكی پەروەردەیی منداڵانە، چەند فرۆشیارێك قۆرغی ناوەكە دەكەن و پارەی زیادە لە هاوڵاتیان لەكاتی كڕینی كەلوپەلدا دەكەن.
بەپێی نامەی هاوڵاتییەك كە بۆ (پەیك میدیا)ی ناردووە ئاماژە بەوە دەكات، نازنێت كەناڵی ئافەرین ئاگادارن یاخود نا، لەكاتێكدا ویستویەتی هەندێك پێداویستی بۆ منداڵەكانی بكڕێت، فرۆشیارەكان پارەی زیادەیان لێوەرگرتووە.
دڵشاد مستەفا، لە نامەكەیدا بۆ پەیك میدیا دەڵێت"نابێت بەهۆی ناو و لۆگۆی كەناڵێكی وەك كەناڵی ئافەرین، قۆرغی بازاڕ بكرێت و ببێتە هۆی قۆڵبڕینی خەڵكی".
دەقی نامەكە:
سەرەتا بەناوی خودای گەورە
من وەك باوكێك كە لەم ڕۆژگارە دا ڕۆژ تا ئێوارە لە هەوڵی پەروردە كردن و پژێوی خێزاندا كاردەكەم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ماڵ ومنداڵ بەڕێوە ببەم، لەدونیای ئەمڕۆدا زۆر شت هەن كە زیان دەدەن لەكۆمەڵگا و نێو ماڵ و تاك بەتاكی ماڵەكانمان،
هەندێك شوێن لەپەنایی دین و عاتیفە كاری بازرگانی دەكەن، من زۆر سوپاسی كەناڵی ئافەرین دەكەم كە تا بڵێی كەناڵێكی پڕاوپڕە لە جوانی، بەڵام هەندێك هەن نازانم كەناڵەكە ئاگادارە یان نا قۆرغی وەزعەكەی كردوە بەناوی ئافەرین و لۆگەی ئەم كەناڵە، لەم كاتەدا كە نەمووچە و نەكارو كاسپی هەیە، هەڵساون بەقوڵبڕین و بەتاڵ كردنی گریفانە دڕاوەكەی من و نمونەكانی وەك من.
دانانی فرۆشگا یان پەڕاوگە بەناوی هەر شۆێنێكەوە بوو دیارە سوود و زیانی خۆیی هەیە، بەڵام نابێت شوێنكی وەك ئەم كەناڵە كەتابڵێی جوان و قشتە ببێتە بارگرانی بۆ ئەم شارە، بەداخەوە لەتەلەفیزیۆن كاری باش و لە پەڕاوگەش كە شوێنی دابینكردنی پێداویستی قوتابیانە قۆڵبڕین هەیە، گران فرۆشیەكی زۆر بێ تام و ستافێكی نەشارەزا لە شێوازی مامەڵەكردن بوونی هەیە.
لەڕاستیدا ناكرێت مرۆڤ شت بۆ منداڵەكانی نكڕێت بەتایبەت لە كاتێكدا نا و لۆگۆی كەناڵێك بوونی هەیە كە هەمیشە چاوی منداڵەكانمانی لەسەرە، كە ناڵێك كە تەواوی منداڵانی هانداوە بچن لەوێ شت بكڕن، بەداخەوە كاركردنە سەر منداڵ و عاتیفەی خەڵك دەمێكە بوە بەباشترین بزنس، بەڵام نابێت دین بكرێتە ئامرازێك بۆ بازرگانی و بۆكاری نادروست بەكار بێت، لە كاتێكدا ئەم كەناڵە ئەوەندەی من ئاگادار بم تاڕادەیەك كەناڵێكی خۆبەخشە نەك بازرگانی.
|