کوردستان

دابان محەمەد: سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایش نازانن كەی موچە دێت

پەیك میدیا


دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەوە دەخاتەڕوو، سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایش نازانن كەی مووچە دابەش دەكرێت و دەشڵێت"حكومەتێكی بێ دەربەست، هەموو ناو و ناشرینیەك هەڵدەگرێت جگە لەوەی حكومەتی خەڵك بێت".


دابان محەمەد لەبارەی گوزەرانی هاوڵاتییانەوە بەهۆكاری دابەش نەكردنی مووچەوە لە هەژماری خۆی نوسیویەتی، فەرمانبەر چۆن كراوە بەبارمتەی حكومەت و دەڵێت"لەم ڕۆژانە ڕێم كەوتە یەكێك لە فەرمانگەكانی سلێمانی، فەرمانبەرێكی بەڕێز ووتی: وەك بزانیت مووچە كەی دێت؟".

دەڵێت"ووتم: پرسیارێكی قورسە، سەرۆكی حكومەت، وەزیری دارایش نازانن كەی دێت، ووتی، دوو منداڵم هەیە، وا خوێندن دەستیپێكرد و هیچم نەكڕیوە بیاننێرمەوە قوتابخانە، 2 مانگە كرێی خانوو قەرزدارم، لە ساڵی 2012 شەوە گرێبەستم".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت"بەقەد ئەو لە ناخەوە دەسوتام، دلنیام بەشێكی زۆری فەرمانبەران لە دۆخێكی سەختی هاوشێوەدان، حكومەتێكی بێ دەربەست، هەموو ناو و ناشرینیەك هەڵدەگرێت جگە لەوەی حكومەتی خەڵك بێت".