کوردستان

عەلی حەمە ساڵح لەبارەی سكەی قیتارەكەوە هاتە دەنگ

پەیك میدیا


عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵكەوتەی هەرێكی كوردستان لەبارە نییە بۆ دانانی سكەی قیتار.

عەلی حەمە ساڵح، لە لاپەڕێ‌ فەرمی خۆی نوسیویتی، لەباری سكەی قیتارەكەوە قسەیەكی جدی و دەڵێت"هەڵكەوتەی هەرێمی كوردستان هاوكار نیە بۆ هێڵی ئاسنین( سكەی قیتار)، ئەستەمە هیچ كۆمپانیاكی بیانی ئامادەیی ئەوەی تێدابێت زیاتر لە (٤ ملیار دۆلار) خەرج بكات بۆ هێڵی ئاسنین".

دەڵێت"ئەوەی جێگای سەرنجە حكومەتی هەرێم لە داهاتی خۆی چەند ملیۆن دۆلارێك خەرجدەكات بەناوی (لێكڵۆڵینەوەی كەڵكی ئابوری، دیزاینی پرۆژەكە)، هەر كۆمپانیایەك ئامادەبێت ( 4ملیار دۆلار خەرجبكات) خۆی لێكۆنەوە لە كەڵكی ئابوری دەكات و دیزاینیش دادەنێ".  

دەشڵێت"دوو ساڵ پێش ئێستا كەسێكی زۆر شارەزام دیت، ورد گفتوگۆمان كرد، وتی: یەك خەت جەدوای هەیە (بازیان بۆ كەركوك)، عێراقیش خەتی كەركوك بۆ بەغدا نۆژەنبكاتەوە، وەزیفەی یەكەمیش گواستنەوەی كاڵا (شیش، چیمەنتۆ، سەوزەو میوە، هتد)..ئەم بیرۆكەمان دایە بەرپرسان".

هەروەها دەشڵێت"هیوادارم من هەڵەبم و ئەم كارەش بەفڕۆدانی چەند ملیۆن دۆلارێكی دیكەی ئەم میللەتە نەبێت".