وەزیری پەروەردە: 13ـی ئەم مانگە زەنگی خوێندن لێدەدرێت
پەیك میدیا
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 13ی ئەم مانگە زەنگی خوێندن لێدەدرێت، و ئاماژە بەوەش دەكات، مامۆستایان تا ئێستا مووچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندنەوە جەختی لەوە كردەوە، 13ی ئەم مانگە زەنگی خوێندن لێدەدرێت و وتی"نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە كاریگەری تەنیا لەسەر مامۆستایان نییە، بەڵكو كاریگەری لەسەر گشت فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە".
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەر كاتێك بەغدا پارەی مووچەی رەوانەكرد، هەمووی بەسەر مامۆستایانی خۆماندا دابەش دەكرێت و ووتیشی"مامۆستایان و فەرمانبەران مافی خۆیانە داوای مووچە بكەن".
وتی"ئێمەش لە بەرەی فەرمانبەرانی خۆمانین، مافەكانی ئێمە ئێستا لەلای حكومەتی عێراقە، بەڵام ئەوان شایستە داراییەكان نانێرن".
|