دەستبەسەر چەند كیلۆ مادەی هۆشبەر و ژمارەیەك ئامێری قورماركردندا دەگیرێت
پەیك میدیا
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان ڕایدەگەیەنێت، دەست بەسەر بڕی (5،5) پێنج كیلۆگرام و نیو ماددەی هۆشبەرو (5) پێنج ئامێری قوماركردندا دەگیرێت.
لە ڕاگەیەنراێكی ئەو بەڕێوەبەرێتییەدا هاتووە"تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان، بەهاوكاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك، لەچەند چالاكیەكدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیركردن و پشكنین لەلای دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا (5) پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن".
لە بارەی هۆكاری دەستگیركردنەكەوە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژە بەوە دەكات، كاری كڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریان كردوە و لەگەڵ دەستگیركردنیان بڕی (5،5) پێنج كیلۆگرام و نیو لەماددەی هۆشبەر و (5)پێنج ئامێری قوماركردن دەستی بەسەرداگیراوە.
دەشڵێت"پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت".
|