کوردستان

داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم دەكرێت

پەیك میدیا


ژمارەیەكی زۆر كە كەسایەتی جیاواز و چەندان دەزگای جیاواز و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی، داواویەكی بە پەلە لە بارەی روفاتی ئەنفالكراوان ئاڕاستەی هەر دوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن.


لە داواكەیاندا كە كۆپییەكی بۆ (پەیك میدیا) نێردراوە، دەڵێن"مانەوەی روفاتی ئازیزانمان لەمە زیاتر؛ نا ئارامی بە كەسوكاری ئەنفالكراوان بەخشیووە، چونكە هەمان ئەو مەترسیانە بە یادی هەمووان دەھێنینەوە، كە بەسەر روفاتی ئەنفالكراوانمان لە ساڵی ٢٠١٣ـدا ھات، كاتێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە، بەشێكی پزیشكی دادی نەجەف سوتاو بەهۆیەوە روفاتی ئەنفالكراوانمان لەو شوێنە سوتا".

دەقی داواكارییەكە:

بە پەلە ئێسك و پروسكی ئەنفالكراوانمان بهێننەوە
((پێشنیارێك بۆ بەخاك سپاردانیان لە شاری بەغدا لە ئارادایە))

بانگەوازێك بۆ دەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێمی كوردستان

٢١ـی ئابی ٢٠٠٦، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی سەدام حوسێن و سەرانی رژێمی بەعس لە عێراق لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە دەستی پێكرد و دوای ٦١ دانیشتنی دادگا، لە بڕیاریی كۆتاییدا دادگای باڵای تاوانەكان، شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨ وەك تاوانی جینۆساید ناساند و تاوانباران و بكەرانی ئەو تاوانە لە سەرانی رژێمی بەعسی سزادا.

ئەم رۆژە، بۆ گەلی كوردی قوربانی تاوانەكانی جینۆساید، رۆژی دادپەروەرییە لە كوردستان و بەم بۆنەیەوە وەك كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و نووسەران و چالاكوانان و رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و كەسایەتی و لایەنەكان، داواكارین پەلە بكرێت لە گەڕاندنەوەی ١٧١ ئێسك و پروسكی ئەنفالكراو، كە ماوەی چوار ساڵە بەبێی نازی، رووفاتەكان لە پزیشكی دادی بەغدا هێڵدراونەتەوە.

ئەو روفاتانە، كە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵدا لە ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە لە باشوری عێراق دۆزرانەوە، رووفاتی (١٧١) ئەنفالكراوە، كە سەرجەمیان لە ژنان و منداڵانی ئەنفالكراو پێكهاتبوون و ناسنامەكانیان ئاشكراكراوە و دوای دەرهێنانیان لە گۆڕە بە كۆمەڵەكان، لە پزیشكی دادی بەغدایە.

بەداخەوە دوای چوار ساڵ، تائێستا هیچ هەنگاو و هەوڵێك نابینین بۆ هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان بۆ كوردستان. ئەمەش كەمتەرخەمی و بێباكی حكومەتی ھەرێم دەردەخات لە بەرامبەر ئەم پرسە.

مانەوەی روفاتی ئازیزانمان لەمە زیاتر؛ نا ئارامی بە كەسوكاری ئەنفالكراوان بەخشیووە، چونكە هەمان ئەو مەترسیانە بە یادی هەمووان دەھێنینەوە، كە بەسەر روفاتی ئەنفالكراوانمان لە ساڵی ٢٠١٣ـدا ھات، كاتێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە، بەشێكی پزیشكی دادی نەجەف سوتاو بەهۆیەوە روفاتی ئەنفالكراوانمان لەو شوێنە سوتا.
ئەمەش بە بەڵگە و نوسراوی فەرمی لای حكومەتی عێراق و رێكخراو ICMPـی نێودەوڵەتی تۆماركراوە.

لەم رووەوە ئێمە وەك ئامادەكارانی ئەم داخوازینامەیە، كە پێكهاتووین له ژمارەیەك لایەن و كەسوكاری ئەنفال و رێكخراو و نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید، حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی و ئۆباڵی ئەو بێباكیە لە ئەستۆی ئەواندایە. 

هاوكات داواكارین لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و دەسەڵاتدارانی بەغدا و نوێنەرانی كورد، بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مرۆڤایەتی ئەنجام بدەن، تا لەوە زیاتر هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوانی ئازیزمان دوانەحرێت، بە تایبەت كە دۆخی شاری بەغدا بە هۆی ئاڵۆزییە سیاسیەكان، رۆژ لە دوای رۆژ لە خراپیدایە.

هاوكات ئەوە دەخەینەڕوو، ئەگەر پاساو بۆ دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی (DNA) بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان بێت، ئەوە چەندین رێگا چارەسەر هەیە، لەوانە وەرگرتنی سامپڵ لە رووفاتەكان و باركۆدكردنی سامپڵ و گۆڕی رووفاتەكان، تا ئەوەی لە هەر كاتێكدا ویسترا بە بەراوردكردنی بە سامپڵ (نموونەی خوێن)ـی كەسوكاری ئەنفالكراوان بناسرێنەوە. 

ئەم بانگەوازەی ئێمە لە كاتێكدایە، خانەی پزیشكی دادی بەغدا، رێكارەكانی پشكنین و تەرقیمی ئێسك و پروسكەكانیان تەواو كردووە و داوای چارەسەرو گواستنەوەی روفاتەكان دەكەن و لە حاڵەتی دواخستنی هێنانەوەیان، ئەوان واتا (پزیشكی دادی بەغدا) بەنیازی بە خاكسپاردنی روفاتەكانن بە ئامانەت لە گۆڕستانێكی شاری بەغدا، ئەمەش بە واتا دووبارە گۆڕ غەریبكردنی ئازیزانمان.

هەروەها داوا دەكەین:
یەكەم: دەست بكرێت بە وەرگرتنی سامپڵی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال لە كوردستان لەلایەن وەزارەتی شەھیدان  بە هاوكاری وەزارەتی تەندروستی.
دووەم: كار بكرێت بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵە دۆزراوەكان و گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی تر لە باشورو ناوەڕاستی عێراق.
سێیەم: له پرسی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان و هەڵدانەوەی گۆڕ غەریبانی ئەنفالكراوانمان، گوێ لە ویستی سەرجەم كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال بگیرێت بەبێ جیاوازی و  كەسوكاری قوربانیان و رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و نوسەران و توێژەران و چالاكوانانی ئەم بوارە، لەگەڵ بە پەلە هێنانەوەی ١٧١ ئێسك و پروسكە بێ ناز كەوتوەكەی  ئەنفالكراوانمانن.
چوارەم: داوا لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكەین، بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراق بە ژمارە (٥)ـی ساڵی (٢٠٠٦)، كه بە یاسای ژمارە (١٣) ساڵی (٢٠١٥) هەمواركراوەتەوە، بچن لە فەرمانگەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە بەغدا داواكاری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكان تۆمار بكەن، چونكە یاسای ئاماژە بۆ كراو، ئەولەویەتی داوە بە داوای كەسوكاری جینۆسایدكراوان.
پێنجەم: حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغدا، پرسەكانی جینۆسایدی گەلی كورد لە هاوشانی دۆسیەكانی بودجە و نەوت، بكەنە بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق.
شەشەم: تۆمەتبارانی داواكراو لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقەوە راپێچی بەردەم دادگا بكرێن.

داواكاران:

١ـ رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
٢ـ رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
٣ـ كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
٤ـ گۆڤاری تۆپزاوە
٥ـ ڕۆژنامە نوگرەسەلمان
٦ـ رێكخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆرە بەكۆمەڵەكان
٧ـ رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
٨ـ رێكخراوی كوردیپێدیا بۆ ئەرشیڤكردنی زانیارییەكانمان
٩ـ رێكخراوی منداڵه ونبووەكانی هەڵەبجە
١٠ـ رێكخراوی چاودێری كوردۆساید ـ كوردستان
١١ـ رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
١٢ـ رێكخراوی چێرۆكەكانی ئەنفال
١٣ـ تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانیەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
١٤ـ رێكخراوی عەرعەر بۆ داكۆكیكردن لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان
١٥ـ گروپی كار بۆ ئەنفال
١٦ـ ڕێكخراوی گەرمەسێر بۆ پرسی فەیلەیەكان
١٧ـ ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان
١٨ـ كۆمەڵەی روناكبیری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە كەركوك
١٩ـ ڕێكخراوی میپرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیری یارسانی
۲۰- كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە
۲۱- رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان
۲۲- رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
۲۳ـ رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
۲٤ـ ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال
۲٥ـ تۆڕی ئایكان كوردستان
۲٦ـ هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
۲۷ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
۲٨ـ رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
۲۹ـ جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی
۳۰ـ رێكخراوی ژیانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
۳۱ـ رێكخراوی چاوی ئەنفال
۳۲ـ رێكخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال
۳۳ـ رێكخراوی ئەمەك بۆ پرسی ئەنفال
۳٤- گۆڤاری  شەهید
۳٥- رۆژنامەی ھاوڵاتی
۳٦- یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان
۳۷ـ گۆڤاری ئەنفالستان.
۳٨ـ سەباح مەجید كونەكۆتر  _ تاقانەی ئەنفال
۳۹ـ عەبدرحمان عەبدوڵا سالح ، كۆیە كەسوكاری ئەنفال
٤۰ـ هاوڕێ كازم ـ باوكی ئەنفالە 
٤۱ـ دارا حسین عبدی ـ باوكی ئەنفالە
٤۲ـ نەجات محمد فارس ـ باوكی ئەنفال
٤۳ـ كاروان بابە ـ باوكی ئەنفالە
٤٤ـ سوارە ڕەزا حیسن ـ باوكی ئەنفالە 
٤٥ـ ئاسۆ ڕەزا حسین ـ كەسوكاری ئەنفال
٤٦ـ ئەكرەم سعدللە ـ كەسوكاری ئەنفال
٤۷ـ سەربەست تۆفیق_ رێكخراوی بزافی ئاشتی ناوخۆیی.
٤٨ـ چاوەڕوان ڕەحمان ـ كەسوكاری ئەنفال
٤۹ـ كاوە حمە جەزا ـ كەسوكاری ئەنفال
٥۰ـ ئامانج لەتیف ـ كەسوكاری ئەنفال
٥۱ـ ئارام قادر ـ باوكی ئەنفالە
٥۲ـ ڕزگار سەعید ـ باوكی ئەنفالە
٥۳ـ خورشید حسین ـ كەسوكاری ئەنفال
٥٤ـ د سەلاح گەرمیان _ توێژەری بواری جینۆساید
٥٥ـ سەركەوت احمد سابیر ـ باوكی ئەنفالە
٥٦ـ سیامەند حمید ـ باوكی ئەنفالە
٥۷ـ ئارام محمد ـ باوكی ئەنفالە
٥٨ـ جەزا حسین ـ كەسوكاری ئەنفال
٥۹ دیار محمد شەریف ـ باوكی ئەنفالە
٦۰ـ عادل مجید ـ تاقانەی ئەنفال 
٦۱ـ  ئەبو كاروان پەرلەمانتاری پێشوو_ كەسوكاری ئەنفال.
٦۲ـ سەردار علی شەریف ـ باوكی ئەنفالە
٦۳ـ كۆسرەت جمعە ـ باوكی ئەنفالە
٦٤ـ ئارام بورهان  ڕەشید ـ باوكی ئەنفالە
٦٥ـ سالار مەحمود ـ سەرۆكی یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان
٦٦ـ عەلی مەحمود ـ نوسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
٦۷ــ عەدالەت عومەر ـ نووسەر و لێكۆڵەری بواری جینۆساید
٦٨ــ شاخەوان شۆڕش ـ نووسەر و توێژەری بواری جینۆساید
٦۹-لەتیف فاتیح فەرەج  لێكۆڵەر لە بواری پرسی جینۆساید
۷۰-چنار نامق مامۆستای زانكۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید
۷۱-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورە باوك جینوسایدكراو.
۷۲-د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا 
۷۳-شوان محمد ڕۆستم  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  / كەس وكاری ئەنفال
۷٤-عارف قوربانی لێكۆڵەر لە بواری ئەنفال
۷٥-زەمان عەبدە چالاكوانی بواری جینۆساید
۷٦-شێخ سدیق  توێژەر لە بواری جینۆساید
۷۷ـ سمكۆ سابیر ـ نووسەر لە بواری ئەنفال و جینۆساید
۷٨ــ ھەدار زوبێر بارزانی ـ پارێزەری كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەكان و پەرلەمانتار لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
۷۹ــ ئیسماعیل هەنارەیی ـ پارێزەر و نووسەری بواری جینۆساید
٨۰ــ گوڵاڵەی گەرمیان ـ نووسەری بواری جینۆساید
٨۱- عومەر محەمەد- نوسەری بواری جینۆساید.
٨۲-سروە محەمەد رەشید ــ ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
٨۳-د.ئیراهیم مەلا زادە ــ لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید و مامۆستای زانكۆ
٨٤ - د. محەمەد حەمە عەلی رەشید ــ مامۆستای زانكۆ
٨٥- لاوان ئەحمەد_ رۆژنامەی پرس بۆ پرسی ئەنفال
٨٦- تەھا سلێمان ـ نوسەری بواری جینۆساید 
٨٧- مەلا شاخی ـ نوسەری بواری جینۆساید و پێشمەرگەی دێرین.
٨٨- د. سیروان حەمید ـ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی ھەڵەبجە
٨٩- ھاژە سلێمان ـ پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان
٩٠- جومعە كانی لەلەیی ـ نوسەری بواری ئەنفال
٩١- عومەر كەسان ـ شاعیر
۹۲ـ كاروخ شەھید عومەر _ دەزگای میدیایی ئەنوا پرێس
۹۳-شوان جەلال - كەس و كاری ئەنفال
۹٤-محمد شریف - چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی 
۹٥-بەختیار محمود كریم   تاقانەی ئەنفال
۹٦-حسن علی فرەج ـ تاقانەی ئەنفال
۹۷-ڕۆستەم عبدلكریم  علی ـ تاقانەی ئەنفال
۹٨-كامران مجید -چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی 
۹۹-سامان جەلال - چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی.
۱۰۱ـ شۆڕش حسۆ سلێمان ـ كانی كوردە ، كەسوكاری ئەنفالكراو
۱۰۲ـ ئیدریس عەبدوڵا برایم ـ نوسەر ، كۆیە
۱۰۳ـ حوسێن علی ئەحمەد ـ كۆیە ، كەسوكاری ئەنفالكراو.
۱۰٤ـ شۆڕش محمد ئەحمەد ـ تەق تەق ، كەسوكاری ئەنفالكراو.
۱۰٥ـ رابەر رەشید نوسەرو  رۆژنامەوان
۱۰٦ـ هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین
۱۰۷ـ قاسم كازم ـ كەسوكاری ئەنفالكراو و چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۰٨ـ هابیل ئەحمەد كەریم ـ بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال
۱۰۹ـ جەبار ئەحمەد ـ توێژەر لە بواری جینۆساید
۱۱۰ـ هێمن حەسیب ـ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۱۱- پەری نوری - شارەزای بواری گۆڕی بەكۆمەڵ
۱۱۲ــ سەلام عەلی محەمەد كەسوكاری ئەنفال و نوسەری بواری جینۆساید
۱۱۳- ئارام ھەڵەدنی نوسەری بواری جینۆساید
۱۱٤ــ ئەبوبەكر ھەڵەدنی ئەندامی پێشوی پەرلەمان
۱۱٥ــ رۆژان حەمە رەش ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان
۱۱٦ـ فوئاد عوسمان ـ چالاكوان لە بواری جینۆساید
۱۱۷ـ وزیرە جەلال سەعید ـ چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۱٨ـ مەریوان عبدالقادر محمد ـ تەقتەق ، تاقانەی ئەنفال
۱۱۹ـ نەزیرە ابوبكر محمد ـ تەقتەق ، تاقانەی ئەنفال
۱۲۰ـ عەلی برایم ساڵح فتاح ـ گوندی سەیدە تاقانەی ئەنفال
۱۲۱ـ لیوا جەمال وارانی ـ تاقانەی ئەنفال
۱۲۲ـ عومەر عەلی رەسوڵ ـ گوندی عەوڵا قوت تاقانەی ئەنفال
۱۲۳ـ پەرژین جەعفەر حاجی روستم ـ خوشكی شەھید وئەنفال - چالاكوانی كەیسی ئەنفال و جینۆساید
۱۲٤ـ ھوشیاری عەبدولعەزیز _ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەكێتی نوسەرانی جینۆساید.
۱۲٥ـ عادل حاجی محەمەد ـ پارێزەر و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان
۱۲٦ـ نازدار ئەسعەد مەحمود ـ چالاكوان له بواری جینوساید و كەسوكاری قوربانی ئەنفالكراوان
۱۲۷ـ حازم محەمەد بلەیی ـ نوسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۲٨ـ ئەحمەد مەجید ـ چالاوانی بواری جینۆساید و كەسوكاری قوربانیان
۱۲۹ـ ئەیاد ئیسماعیل كاكەیی ـ پارێزەری دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی ئەنفالی بارزانیان لە دادگای باڵای تاوانەكان.
۱۳۰ـ دیمەن محەمەد نوری ـ چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۳۱ـ عەلی بەندی ـ نوسەر و چالاكوان لە بواری ئه نفال و جینوساید
۱۳۲ـ حیكمت فائق عارف ـ خاوەنی (10) شەهیدی كیمیاباران هەڵەبجە
۱۳۳ــ رێكارێ مزویری ـ نووسەری بواری جینۆساید
۱۳٤ــ شەهاب ئەحمەد فەیلی ــ چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۳٥ـ هیوا سەید سەلیم ـ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۳٦ـ ئیبراهیم هەورامانی ـ نووسەر له بواری جینۆساید
۱۳۷ـ هەژار بەرزنجی ـ توێژەر لە بواری جینۆساید
۱۳٨ـ محەمەد زرنگ قەڵادزێی ـ چالاكوانی بواری جینۆساید
۱۳۹ـ غفور حسن عبدوڵا ـ كەسوكاری ئەنفال
۱٤۰ـ ئاسۆ لوقمان حسیب ـ كەسوكاری ئەنفال
۱٤۱ـ ڕێباز محمود حسیب ـ كەسوكاری ئەنفال
۱٤۲ـ صمد ڕەفعد عوبێد ـ كەسوكاری ئەنفال
۱٤۳ـ جاسم كازم حمەعلی ـ كەسوكاری ئەنفال
۱٤٤ـ رەوان تالیب ـ كەركوك ـ چالاكوان
۱٤٥ـ ئارام فەخرالدین ـ كەسوكاری ئەنفال
۱٤٦ـ وریا فەخرالدین احمد ـ كەسوكاری ئەنفال
۱٤۷ـ محەمەد سەید ـ كەركوك ـ فلیمساز
۱٤٨ـ ئارام حمەڕەشید سوارە ـ گوندی هەڵەدن
۱٤۹ـ بایز ڕەزا پیرۆت ــ گوندی هەڵەدن
۱٥۰ـ سەردەشت حەمەساڵح سەرنوسەری دەزگای مێدیایی دەسەڵاتی چوارەم.
۱٥۱ـ شۆخان حمەئەمین حمەسەعید ــ  گوندی هۆمەرقەوم
۱٥۲ـ مسعود كریم سوارە ــ  سێدەر
۱٥۳ـ فەرهاد سابیر ابراهیم ــ یاخیان
۱٥٤ـ ناسكە ڕەشید عبدوڵا ـ  چاڵاوا
۱٥٥ـ پیرۆز سعدون خدر ــ  مالومە
۱٥٦ـ شۆخان ستار محمد امین ـ  مالومە
۱٥۷ـ اكرم علی حسێن ــ  سێكانیان
۱٥٨ـ عباس مستفا عوسان ــ گوندی گەورەدێ
۱٥۹ـ حمەلاو مجید احمد ــ  گوندی سەرگەڵو
۱٦۰ـ چاوەڕێ عزیز حمە ساڵح ــ  گوندی سوسێ كۆن
۱٦۱ـ ملا تاهیر كەلەباشی ــ كەسوكاری ئەنفال گوندی كەلەباش
۱٦۲ـ بێستون حسێن محمد ــ  گوندی قەرانگوێ
۱٦۳ـ قادر سدیق عوسمان ــ گوندی سەرمۆرد
۱٦٤ـ ڕێبین فەتاح _ سەرنووسەری زێدپرێس
١٦٥- د فەرھاد قادر سەرۆكی زانكۆی گەرمیان
١٦٦- د مھاباد كامیل سەرۆكی زانكۆی ھەڵەبجە
١٦٧- تابان گەرمیانی نوسەرو كەسوكاری ئەنفال
١٦٨- محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق نوسەرو وەرگێڕی بواری جینۆساید
١٦٩- شوان جەلال - كەس و كاری ئەنفال
١٧٠- محمد شریف - چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی 
١٧١- بەختیار محمود كریم   تاقانەی ئەنفال
١٧٢- حسن علی فرەج   تاقانەی ئەنفال
١٧٣- ڕۆستەم عبدلكریم  علی  تاقانەی ئەنفال
١٧٤- كامران مجید -چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی 
١٧٥- سامان جەلال - چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی.
١٧٦- سەروەت تۆفیق _ پارێزەر
١٧٧- سانا جەمال _ ھونەرمەند
١٧٨- چالاك عومەر رەشید _ رۆژنامەنووس
١٧٩- بەختیار عاسی ـ كەسوكاری ئەنفال
١٨٠- بەكر حەمە حسێن _ نوسەری بواری جینۆساید.
١٨١-  كاروان عبدلقادر ـ كەسوكاری ئەنفال.
١٨٢- د ھونەر ئەمین زانكۆی چەرمو توێژەری بواری جینۆساید.
١٨٣- هاوار سابر ـ كەسوكاری ئەنفال.
١٨٤- شارا محەمەد ـ خوشكی شەهید.
١٨٥- ستارە عارف _ ئەندامی یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان.
١٨٦- حاكم قاسم ئیزیدی.
١٨٧- د سالار تاوەگۆزی- توێژەری بواری جینۆساید.
١٨٨-  ھێمن گۆپتەپەیی- لە گۆڤاری ئەنفالستان
١٨٩-  ئەنوەر حەمەلاو  _ تاقانەی ئەنفال
١٩٠- پشكۆ محەمەد رۆستەم - ھونەرمەند
١٩١- پارێزەر ئارام محمد احمد ــ بنەماڵەی ئەنفالكراو.
١٩٢-  ناجی تاڵیب ـ كەركوك ـ مامۆستا
١٩٣- دڵبەند مستەفا - رۆژنامەنووس.
١٩٤- سیروان غەریب بەڕێوبەری دەزگای میدیایی وێستگە نیوز
١٩٥- ئاوات قادر  محمدامین ــ  كەسوكاری ئەنفال، گوندی مالومە.
١٩٦- ھیوا جەلەمۆردی كەسوكاری ئەنفال.
١٩٧- هێمن كامل ـ كەركوك ـ مامۆستا و كەسوكاری ئەنفال
١٩٨- ئازاد محەمەد ئەمین جەلەمۆردی كەسوكاری ئەنفال
١٩٩- حسێن تاڵاوی- كەسوكاری ئەنفال
٢٠٠- ئەدیبە كاكە رەش _ تاقانەی ئەنفال.
201- زانكۆ سەردار، دامەزراوەی پەیك میدیا.