پێشەوا هەورامانی: حكومەت مەبەستیەتی بارگرانی و فشار لەسەر هاوڵاتییان دروست نەبێت
پەیك میدیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە میكانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەكانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرەدا دەكرێت.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەو بارودۆخەی ئێستادا، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانكاری لە میكانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەكانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرەدا دەكرێت، بەجۆرێك تێیدا ڕەچاوی دۆخی داراییی هاوڵاتییان بكرێت.
دەڵێت"حكومەتی هەرێم لەو گۆڕانكارییەدا مەبەستییەتی فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتمانییانی هەرێمی كوردستان دروست نەبێت و میكانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا گۆڕانكاری بەسەردا بێت".
|