کوردستان

پۆلیسی سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی وەستا عەتا هاتە دەنگ

پەیك میدیا


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان وەستا عەتایان دەستگیر نەكردوە بەڵكو ناوبراو خۆی سەردانی بنكەی پۆلیسی كردوە و ووتەی لەبارەی كەیسەكەیەوە داوە.


سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دەستگیركردنی وەستا عەتا لەسەر كەیسی مەلا هەورامان گەچنەیی پەرلەمانتار ڕایگەیاند"هیچ هێزێكی ئەمنی شاری سلێمانی وەستا عەتای دەستگیر نەكردووە و خۆی بەپێی خۆی چووەتە بنكەی پۆلیسی سەرچنار و وتەكانی لای ئەفسەری لێكۆڵینەوە داوە و چووەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە".

ووتی"بەڕێز دادوەر بڕیاری راگرتنی داوە بەپێی مادەی433 لەیاسای سزدان ئەوە بڕیاری دادوەرە و سبەی  پەڕاوەكەی دەخرێتە بەردەست دادوەر".

لە ماوەی رابردوودا بە تۆمەتی ناوزڕاندن، مەلا هەورامان گەچێنەیی سكاڵای لەسەر وەستا عەتای دارتاش تۆمار كرد، پاش ئەوەی وتی "مەلا هەورامان 250 هەزار دۆلارم قەرزارە و نامداتەوە".