کوردستان

پەیكەری كڵاش و كوڵەباڵەكەی خورماڵ دزران

پەیك میدیا


شەوی رابردوو، پەیكەری كڵاش و كوڵەباڵەكەی خورماڵ، كە وەك هێمایەك بۆ كلتوری ناوچەكە دروستكراون و بڕیار بوو لەناو بازاری خورماڵ دابنرێن، لە لایەن چەند چەكدارێكەوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا، لەناو كارگەی غازی هەورامان براون.


مقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پاش ئاگاداركردنی بنكەی پولیسی بیارە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران.