تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پەیك میدیا
مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌ی له‌ماڵێك دزی بوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەبڕێك پاره‌ی لێ دزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانەوە دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، م، ك لەدایكبووی 1994) به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب بەبڕیار بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
|