حكومەتی هەرێم دابەشكردنی نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ڕادەگەیەنێت
پەیك میدیا
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە لە رێگەی فۆڕمی ئۆنڵاینەوە نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ڕابگەیەنێت و ئاماژە بەوەش دەكرێت، یەكەكان بەسەر بۆ كەسانی كەمدەرامەت دەبن.
وابڕیارە سبەی رۆژی سێشەممە 8ی8ی2023، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ، دانا عەبدولكەریم لە رێورەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبون و كاراكردنی فۆرمەكە بەشێوەی ئۆنڵاین، بۆ كەسانی كەمدەرامەت رادەگەیەنێت.
لەو بارەیەشەوە مەریوان حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بە میدیای پارتی ڕاگەیاندوە" نۆ هەزار شوقەی نیشتەجێبوون، لە هەولێر و لە سۆران و سلێمانی و لە قەزا و ناحییەكان هەیە، ئەو شوقانە بە پێی چەند مەرجێك بەسەر كەسانی هەژار و كەمدەرامەت دابەش دەكرێن."
|