کوردستان

پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڕێك جۆ و گوێرەكەیەك دەفرۆشێت

پەیك میدیا


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 13ی ئەم مانگە لە زیادكردێكی ئاشكرادا بڕێك جۆ و كوێرەكەیەك دەفرۆشێت.


بە پێی نوسراوێكی بەڕیچوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئابی 2023 بڵاوی كردەوە، تێیدا هاتووە، كوێرەكەیەكی نێری تەمەن دووساڵ و بڕی هەزار كیلۆگرام جۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە 13ی ئەم مانگەدا دەفرۆشێت.

دانەوێڵە و ئاژەڵەكە بەرهەمی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆیە كە لە چوارچێوەی كاری پراكتیكی خوێندكارانی ئامادەییەكەدا بەرهەمهاتوون.