وتار

مۆڵەتی نیوموچە بۆ فەرمانبەران و دەستپێکردنی کارێکی سەربەخۆ

ئەكرەم ئەمین

لەئێستادا کە حکومەت دادوبێدادێتی بە هۆکاری زۆری ژمارەی موچەخوران و فەرمانبەرانی کەرتی گشتییەوە، کە دەڵێت داهاتی هەرێم هەمووی بۆ موچە و فەرمانبەرانە.

باشە کەوایە بۆچی هەوڵێکی چارەسەر نادات؟ یان نایانەوێت هیچ چارەسەرێک بکەن؟
من لێرەدا پێشنیارێک دەخەمە ڕوو کە هەندێک لەوڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەوی دەکەن بە پێدانی یەکساڵ موڵەتی نیوموچە بەفەرمانبەرانی دەوڵەت.

 فەرمانبەرانی حکومەت دەتوانن مۆڵەت وەربگرن بۆ دەستپێکردنی کارێکی سەربەخۆی خۆیان.

 ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت و لەم ماوەیەدا نیوەی مووچەکە دەدرێت بە فەرمانبەرکە بۆ ئەوەی بتوانێت کارێکی سەربەخۆی خۆی دەستپێبکات.

لەبەر ئەوەی ژمارەی فەرمانبەران لەکوردستان زۆرە دەکرێت مۆڵەتەکە بۆ دووساڵ بێت بە نیوموچە، لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانگەکان هیچ جموجوڵ و ئیشێکی تیا نیە بۆیە فەرمانبەرەکان زیادن لە پێویست و هەندێکجاریش بونەتە بار بەهۆی بێئیشییەوە.

٭ ئەگەر لە کوردستان بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت کاریگەری چی دەبێت؟

بە بۆچونی من کاریگەری باشی دەبێت، چۆن؟

یەکەم: ژمارەیەک لە فەرمانبەران بە نزیکەیی 80 بۆ 90 هەزار فەرمانبەر مۆڵەتەکە وەردەگرن و جەنجاڵی ناو دامودەزگاکان کەم دەبێتەوە.

دووەم: ئەگەر90 هەزار مۆڵەتپێدراوەکە کە نیوەموچەیان پێبدرێت ئەوا بەتێکرا 300 هەزار لەموچەکەیان کەمبکات ئەکاتە 27  ملیار دینار بۆ هەموو مانگێک، ئەم پارەیە کەم نیە.

سێیەم: ئەو 27 ملیار دینارەی مانگانەیە دەکرێت بدرێت بە بەگەنجان بە قەرز بەبێ سودی بانکی، ئەمەش جوڵەیەکی باش لەبازاڕ دروست دەکات.

چوارە: دەبێتە هۆی کەم کردەوەی ڕێژەی بێکاری بەوەی کەبازاڕ جوڵاوە و بەوەشی کە قەرزەکەی وەرگرتووە.
پێنچەم: جەنجاڵی ناو دائیرەکان کەم دەکاتەوە و حکومەت دەتوانێت هەیکەلی ئیداری ڕێکبخاتەوەو بەرچاوڕوون بێت کە چەند فەرمانبەر دەتوانێت کارەکانی بکات.

شەشەم: هەنگاوێکە بەوەی حکومەت گرنگی زیاتر بە کەرتی تایبەت بدات و بیبوژێنێتەوەو دەتوانێت بەو پارەیەی کە لە نیوەموچە دەستی کەوتووە پرۆژەی بچوک و مامناوەندی پێبکات کە دەبێتە کەمکردنەوەی بێکاری و جوڵاندنی بازاڕ.

حەوتەم: هەندێک فەرمانبەر ڕەنگە ئارەزوو بکەن کە مۆڵەتەکە وەربگرن بۆ گەشت و سەردان یان بۆ پشوودان.
..........
تێبنی: لەئێستادا حکومەت بڕیاری داوە نیو موچە بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بدات ئەگەر ڕاژەکەیان بگوازنەوە سەر کەرتی تایبەت بۆ ماوەی پێنچ ساڵ بەمەرجێ نەگەڕێتەوە بۆ سەر کەرتی گشتی.

ژمارەی خوێنەر   ‌ 283‌
9/13/2023 2:18:31 PM
زیاتر...
هەندرێن شێخ راغب
فارس نەوڕۆڵی