وتار

ژنان پێویستە بە دەنگی بەرز بیربكەنەوە

شەیدا مەعروف

گەرچی هەوڵدان لە پێناو ژیانی ئازادی بە واتایەك كە دەبێت ژن قسەو گوتارو تێڕامانێكی خودی هەبێت و قسەی دڵی هەموو ژنانی تر بكات، یا پێگەی ویستی ژنانی دیكە بەدیبێنێ، بەمە دەوترێت دەست كەوت بۆ ئازادی بیرو ڕا.

ئێستا لە ژێر ئەو فشارە زۆرەی كە ژنانی نێو كۆمەڵگای پێ دیل كراوە بەو مەبەستەی كە لە بونی بیروڕادا بڕیار لەسەرئەو دەدرێت كەسانێكی چۆنەو چیە؟ بۆ یە جارێكی دیكە دەكرێت ئەو پرسە بخرێتەوە بەر باس و قسەی جدی لەبارەوە بكرێت، كە بۆچی سەربار بە بونی یاسای باری كەسێتی و خێزان و یاسای توندوتیژی هێشتا ژنان لەژێر فشاردان؟ بەو واتایەی هەر رۆژە و هەركاتژمێرێك بەپەلە هەواڵی كوژرانی ژنێك دەبێتە جێگەی بینینمان و كوێبستی دەبین.

ئەوەی لێرەدا كێشەیە و كەسیش نایەوێت هەڵگری هەنگاوی چارەسەری بێت بۆی ئەوەیە كە رێژەی كوشتنی ژنان دوو هێندەی هەواڵی نیشتمان و نەتەوە گێشە سەرەتاییەكانە، ئەوەش وەها دەكات كۆمەڵگە كاتێك بڕیار لەسەر بونی هەر كێشەیەك دەدات، پیاوانی خێزانەكان بێ سێ و دوو پشتگیری دەكەن و ئیدی بێ‌ كوێدانە پرەنسیپەكانی ئینسانی بوون، پرۆسەی كوشتن جێبەجێ‌ دەكرێت و دواجاریش هەمووان لە بینەرێك زیاتر ناتوانن هیچی دیكە ببن.

بۆیە پێویستە چیتر خۆمانی خانمان بە پلەی یەكەم، دواتر لایەنە بەرپرسەكان و تەواوی ئەو رێكخراو و میدیا و چالاكوانانەی كار لەسەر پرسی خانمان دەكەن بێنە دەنگ، چونكە دەبێت ئەو یاساو بابەتانەی كە هەیە پێداچونەوەی بۆ بكرێت و بە پێشەنگایەتی ژنان كاری لەسەر بكرێت.
 
 بەندە وەك خانمێكی نێو كۆمەڵگەی كوردی كە كۆمەڵگەیەكی رێزگرتوو بووە لە ژن، لە مێژووی ئەم كۆمەڵگەیەدا و لەنێو كایەكانی ژیاندا دەبینین زۆر جاران ژنان پێشەنگ بوون، وای دەبینم وەك هەمیشە ژنان دەتوانن پێشەنگ و سەركردەیەكی بەرچاوان بن، بۆیە دەبێت چیتر ژنكوژی و لێدان لە كەرامەتی ژنانەی ئێمە بوەسترێنرێت و هەمووان بە یەك دەنگ بڵێن بەسە، بەدەنگی بەرز بیربكەینەوە و بڵێین، ئەوەی ئێوەی گەورە كردوە ئێمەی ژنانین.

 گەر پرسیمان دەمانەوێت بگەینە چی و چیتر بكەین؟ ئەوا دەڵێم دەبێت بۆ خەباتی سەرتاسەر هەنگاو بنرێت و بە پێشەنگایەتی ئەوانەی باس لە ئازادی هزر و فكر دەكەن بۆ مرۆڤایەتی ڕوانینێكی تر كۆمەلگا بەدی بێت.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 252‌
8/19/2023 1:24:18 PM
زیاتر...
هەندرێن شێخ راغب
فارس نەوڕۆڵی